كشانه‌وه‌ی به‌شێكی لایه‌نه عێراقییه‌كان له هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته مشتومڕی زۆری به‌دوای خۆیدا هێناوه
K24- هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی بەشێکی لایەنە عێراقییه‌كان رایانگه‌یاند، بایكۆتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو ده‌كه‌ن، ئه‌م پرسه مشتومڕێکی زۆری لایەنە سیاسیەکان و تەنانەت کۆمەڵگای نێو دەوڵەتی و شەقامی عێراقیشی بە دوای خۆیدا ھێناوە. بە بڕوای نوێنەرانی کورد و چاودێرانی سیاسی، کشانەوەی ئەو لایەنانە له داهاتوودا قازانج و زیانی بۆ کورد لە پڕۆسەی سیاسیی عێراقدا ده‌بێت.
دانا جه‌زا، په‌رله‌مانتاری كورد له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پێی وایە، لایەنی خراپی ئەو بایکۆتكردنە ئەوەیە، کە ئەگەر ھێزێکی میانڕەو بەشداری ھەڵبژاردنەکان نەکات، ئەوا لە بری ئەو ھێزێکی دیکە دەچێتە پەرلەمان و پێشبینی دەكرێت گرفتی زیاتر بۆ كورد دروست بكات.
هاوكات به‌ختیار مسته‌فا، چاودێری سیاسی له‌و باوه‌ڕه‌دایه، بۆ کورد جیاوازی نییە لە نێوان ئەو لایەنانەی کە بەشداری ھەڵبژاردنەکە دەکەن یاخود ئەو لایەنانەی کە بایکۆتی دەکەن، چونکە وه‌ك جه‌ختی كرده‌وه، لە کۆتاييدا ھەردوو لایه‌ن چاویان بە دەستکەوتەکانی ھەرێمی کوردستان ھەڵنایەت.
تا ئێستا 25 حزب و قەوارەی سیاسی لە ھەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق کشاونەتەوە. ھەندێك لە چاودێران ھۆکارەکەی بۆ نەبوونی متمانە بە پرۆسەی دەنگدان لە سایەی میلیشیاکان دەگێڕنەوە، ھەندێکیش پێیانوایە ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه دەنگی پێویست بەدەست نەھێنن.
H.B