سه‌در داوای راگرتنی نوێژی هه‌ینی ده‌كات

K24- هه‌ولێر:
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در داوا ده‌كات، به‌هۆی خێرابوونی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی په‌تای كۆرۆنا و به‌مه‌به‌ستی پابه‌ند بوون به رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی، نوێژی هه‌ینی تا كاتێكی نادیار رابگیرێت.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه له نووسینگه‌ی موقته‌دا سه‌در ده‌رچووه، جه‌خت كراوه‌ته‌وه، "به له‌به‌رچاوگرتنی دۆخی سه‌ختی ته‌ندروستی و به‌هۆی هه‌ڵكشانی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به كۆرۆنا و بۆ پابه‌ندبوون به بڕیاره‌كانی لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی له عێراق، پێویسته نوێژی هه‌ینی له سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق به هه‌موو شار و شارۆچكه‌كانیانه‌وه تا كاتێكی نادیار رابگیرێت".

ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ماوه‌ی نزیكه‌ی 2 هه‌فته‌یه به‌هۆی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی خێرای زنجیره‌ی دێلتای ڤایرۆسی كۆرۆنا نه‌خۆشخانه‌كانی عێراق پڕبوونه له تووشبووانی كۆرۆنا و ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه ئاماری تووشبوونی رۆژانه له سه‌رووی 10 هه‌زار كه‌س ده‌خولێته‌وه.
هاوكات ژماره‌ی مردنی رۆژانه‌ش به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رز بووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی به‌رپرسانی ته‌ندروستی به‌رده‌وام هۆشداری له ئه‌گه‌ری كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ی ته‌ندروستی بده‌ن.
H.B