ته‌ندروستی جیهانی: له كۆرۆنای درێژخایه‌ندا 3 كاریگه‌ری لاوه‌كی زیاتر باوه
K24 - هه‌ولێر:
دكتۆر "جانێت دیاز"، سه‌رۆكی تیمی پزیشكی راسپێدراو بۆ چاره‌سه‌ری كۆرۆنا و سه‌رۆكی به‌شی چاودێریی ته‌ندروسستی له رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی رایگه‌یاند، له كۆرۆنای درێژخایه‌ن 3 كاریگه‌ری لاوه‌كی هه‌یه، زیاتر باوه و ده‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام تا ئێستا 200 كاریگه‌ری لاوه‌كی درێژخایه‌ن تۆماركراوه.
جانێت دیاز، له به‌رنامه‌ی "زانست له 5"، كه هه‌ژماری تایبه‌تی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوده‌كرێته‌وه، ئاماژه‌ی به كاریگه‌رییه لاوه‌كییه‌كانی دوای كۆرۆنا كرد.
دیاز گوتی: "هه‌ندێك كاریگه‌ری لاوه‌كی زیاتر له‌ناو چاره‌سه‌ركراوانی كۆرۆنا باون، كه بریتین له هه‌ناسه‌ته‌نگی، هه‌ستكردن به ماندوویه‌تی و هیلاكی، له‌گه‌ڵ كه‌موكوڕی درككردن، كه له "لێڵبو‌ونی مێشك" ناسراوه".
له 3 تا 9 مانگ
دكتۆر جانێت دیاز روونیكرده‌وه، له‌نێوان 200 كاریگه‌ری لاوه‌كیدا كه تووشبووانی كۆرۆنا دوای چاكبوونه‌وه‌یان ئاشكرایانكردووه، 3 كاریگه‌ری زیاتر باون، لیستی كاریگه‌رییه لاوه‌كییه‌كان زۆر درێژه، هه‌ندێك له‌و كاریگه‌رییه لاوه‌كییانه كێشه‌ی سینگ، سه‌ختی قسه‌كردن، دڵه‌راوكێ، خه‌مۆكی، ئازاری ماسولكه‌كانی له‌ش، تا و له‌ده‌ستدانی هه‌ستی بۆن و تامكردنه.
روونیشكرده‌وه، ماوه‌ی درێژخایه‌نی ئه‌و حاڵه‌تانه به فه‌رمی نه‌سه‌لمێنراوه، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كرێت، كه كۆرۆنای درێژخایه‌ن له 3 مانگه‌وه تا 6 ده‌بێت، ره‌نگه تا 9 مانگیش درێژه بكێشێت، به‌ڵام چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌كیش كراوه، كه چاودێری چاره‌سه‌ركراوانی كۆرۆنا كراوه، به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی به تووشی كۆرۆنا درێژخایه‌ن بوون، بۆ ئه‌وه‌ی نیشانه‌كان و ماوه‌ی كۆتاییهاتنی په‌تاكه ده‌ستنیشان بكرێت.
چاره‌سه‌ری به‌رده‌ست
ئه‌و به‌رپرسه‌ی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئامۆژگاری ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌كات، كه تووشی كۆرۆنای درێژخایه‌ن بوون و داوای چاره‌سه‌ری پزیشكی‌یان كردووه، ده‌بێت ئه‌وه بزانن، كه به سرووشتی خۆیان چاكببنه‌وه، باشتره، چونكه هیچ چاره‌سه‌رێكی دیاریكراو به ده‌رمان بۆ ئه‌و حاڵه‌تانه نییه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هۆكاری ئه‌و كاریگه‌رییه لاوه‌كییانه ئاشكرانه‌كراوه.
ڤاكسین و كۆرۆنای درێژخایه‌ن
دكتۆر جانێت دیاز ئاشكرای كرد، زانایان ده‌یانه‌وێت له‌باره‌ی كاریگه‌ری ڤاكسین و كۆرۆنای درێژخایه‌ن بزانن، بۆیه باشترین شت خۆپارێزییه تا تووشی ڤایرۆسه‌كه نه‌بین.
ئاشكراشی كرد، به‌هۆی به‌كارهێنانی زۆری ڤاكسینی كۆرۆنا له جیهان، ئێستا حاڵه‌تی مردن و تووشووبوونی توندی ڤایرۆسه‌كه كه‌متر بووه، ئه‌مه‌ش به‌شێكه له خۆپارێزی، به‌ڵام ده‌بێت رێكاره‌كانی خۆپارێزی ره‌چاو بكه‌ین، كه دووركه‌وتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌ستنی ده‌مامكه.
د.ی