ئاگر یه‌خه‌ی سووریاش ده‌گرێت
K24- هه‌ولێر:
دوای راگه‌یاندنی كۆنترۆڵكردنی ئاگرێكی گه‌وره له ده‌وروبه‌ری پارێزگای حه‌ما له سووریا، جارێكی دیكه ئاگره‌كه له‌سه‌ر رووبه‌رێكی زۆر فراوان داگیرسایه‌وه و خه‌ریكه ئاگره‌كه ده‌گاته ناو ماڵان و خه‌ڵكی ناوچه‌ی "مصیاف" داوای به‌هاناوه‌چوون ده‌كه‌ن و له پارێزگای لازقیه‌ش رووبه‌رێكی فراوانی گرتووه‌ته‌وه.
مه‌دین عه‌لی، سه‌رۆكی ناوه‌ندی پارێزگاریكردن له دارستانه‌كانی حه‌ما به كه‌ناڵی "روسیا الیوم"ی راگه‌یاند، ئاگره‌كه ئه‌مڕۆ له ناوچه‌ی مصیاف دووباره داگیرساوه‌ته‌وه و رووبه‌رێكی زۆر فراوانی چۆڵه‌وانی و زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانی گرتووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "تا ئێستا هۆكاری ئه‌و ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه نازانرێت".
هه‌روه‌ها گوتی: هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان خستووه‌ته گه‌ڕ بۆ كۆنترۆڵكردنی ئاگره‌كه و پێداویستی ته‌واویشیان له‌به‌رده‌سته بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، به‌ڵام به‌هۆی خێرایی هه‌ڵكردنی با، تادێت دۆخه‌كه ئه‌سته‌م ده‌بێت و وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، بوونی رێژه‌یه‌كی زۆری پووش و په‌ڵاش ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ئاگره‌كه‌ی خێراتر كردووه و دۆخه‌كه سه‌خت بووه، به‌تایبه‌ت كه ئێستا خه‌ریكه ئاگره‌كه ده‌گاته ناو ماڵان.
جێگای ئاماژه‌یه، شه‌وی رابردوو ئاگرێك له‌و ناوچانه كه‌وته‌وه و ئه‌مڕۆ كۆنترۆڵكرا، به‌ڵام دوای ته‌نیا دوو كاتژمێر له كۆنترۆڵكردنی، جارێكی دیكه له‌سه‌ر رووبه‌رێكی زۆر فراوانتر داگیرسایه‌وه.
له پارێزگای لازقیه‌ش فه‌وجی ئاگركوژێنه‌وه رایگه‌یاند، به‌هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگرێكی گه‌وره له ناوچه‌ی "ستخریس"، ده‌یان دۆنم زه‌وی كشتوكاڵی و باخی زه‌یتوون له سنووری ئه‌و پارێزگایه سووتاون.
جێگای ئاماژه‌یه، له 28ی مانگی رابردووه‌وه ئاگرێكی فراوان 39 پارێزگای وڵاتی توركیای گرتووه‌ته‌وه و تائێستاش به‌هۆی خێرایی با نه‌توانراوه كۆنترۆڵ بكرێت، كه به گوته‌ی شاره‌زایان، به‌هۆی ئه‌و ئاگره‌وه ژینگه‌ی توركیا ده‌یان ساڵ گه‌ڕاوه‌ته‌وه دواوه و زیانی زۆر گه‌وره به كه‌رتی گه‌شتیاری ئه‌و وڵاته كه‌وتووه و هه‌زاران خێزانیش له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان و چۆڵه‌وانییه‌كان سه‌رگه‌ردان بوونه.
هاوكات له وڵاتی یۆنانیش ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه ئاگرێكی گه‌وره له باكووری ئه‌سینا كه‌وتووه‌ته‌وه و تائێستاش نه‌توانراوه كۆنترۆڵ بكرێت.
H.B