ئاستەنگ بۆ جێبەجێکردنی یاسای قەرەبووکردنەوەی قوربانیانی دەستی داعش دروست دهكرێت
K24- ههولێر:
بەپێی یاسای قەرەبووکردنەوەی قوربانیانی دەستی داعش، کە لە پەرلەمانی عێراق دەرچووە، هەر قوربانییەکی دەستی داعش کە ناوی خۆی تۆمارکردووە، مانگانە یەك ملیۆن و 200 هەزار دیناری پێدەدرێت، بەڵام رۆتین و رێنمایی زۆر لەنێو یاسایەکەدا، گرفتی گەورەی بەردەم یاسایەکەیە، ئەمەش بوەتە هۆی ئەوەی، کە زۆرینەی قوربانییەکان نەتوانن ئەو مافە بەدەستبێنن.
لە پەرلەمانی عێراقەوە یاسای قەرەبووکردنەوەی قوربانیان دەستی داعش دەرچووە، ئەم یاسایە بۆ تەنیا کەس و کاری قوربانیانی ئێزیدی نییه، بەڵکو هەموو قوربانیانی دەستی داعش لە عێراق دەگرێتەوە، بەڵام کرمانج عوسمان، راوێژکاری یاسایی رایدەگەیەنێت، بە شێوەیەکی کرداری ئەم یاسایە وەک خۆی جێبەجێ ناکرێت.
بەپێ یاسایەکە هەر قوربانییەکی دەستی داعش، کە ناوی خۆی تۆمارکردووە، مانگانە یەك ملیۆن و 200 هەزار دیناری پێدەدرێت، بەڵام رۆتین و رێنمایی زۆر لەنێو یاسایەکەدا، گرفتی گەورەی بەردەم یاسایەکەیە، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی کە زۆرینەی قوربانییەکان نەتوانن ئەو مافە بەدەستبێنن.
شێرزاد مامە، چاودێری سیاسی گوتی: "دهرچوونی ئهم یاسایه بووهته بارگرانییهك لهسهر حكومهتی عێراقی، لهبهر ئهوهی جێبهجێكردنهكهی پێویستی بهدواداچوون و دادگاییكردن ههیه، ئهمهش به ئاسانی ناكرێت".
زۆرینەی قوربانیانی دەستی داعش کوردانی ئێزدین، بەوەی کە داعش گەورەترین کارەساتی سەدەی 21ی بەسەر ئهواندا هێنا، کاتێك 7 ساڵ لەمەوبەر دەستی بەسەر شنگالدا گرت و هەزاران هاووڵاتی ئێزیدی رفێندران و بێ سەر و شوێنکران، جگە لە هەزاران هاووڵاتی دیکە، کە ئاوارەی هەرێمی کوردستان بوون.
د.ی