پزیشكێكی میسری له به‌ریتانیا به‌هۆی "ده‌ركردنی جن" دادگایی كرا
K24 - هه‌ولێر:
پۆلیسی به‌ریتانیا پزیشكێكی میسری به تۆمه‌تی ژه‌هراویكردنی هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌ستگیركرد، كه "بۆ ده‌ركردنی جن له له‌شی هاوسه‌كه‌ی" چه‌ندین رێگه‌ی به‌كارهێناوه.
پزیشكه‌كه ناوی "حوسام میتوه‌لی"یه، ته‌مه‌نی (61) ساڵه و پسپۆڕییه‌كه‌ی سكردنه و له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی به‌ریتانیا كارده‌كات، به ره‌چه‌ڵه‌ك خه‌ڵكی میسره و له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره به‌ریتانییه‌كه‌ی "كیلی ویسلن" له ماڵه‌كه‌ی له "جرێمبسی"ی به‌ریتانیا ده‌ژی، ئه‌و پزیشكه بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی ژه‌هراوی بێت و بۆ نه‌خۆشخانه بگوازرێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كه‌ی مه‌ترسیداره.
پزیشكه میسرییه‌كه له‌به‌رده‌م دادگای "شیڤیلد" له به‌ریتانیا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌مدواییانه له زۆربه‌ی جه‌سته‌ی ئازاری هه‌بووه، به‌هۆی ئه‌و ده‌رمانه هۆشه‌به‌رانی پێیداوه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی دادگا، پزیشكه میسرییه‌كه ماوه‌ی 8 هه‌فته ویستوویه‌تی چاره‌سه‌ری هاوسه‌ره‌كه‌ی بكات، كه پێیوابووه جن چووه‌ته له‌شی، چه‌ند رێگه‌یه‌كی به‌كارهێناوه، جگه له خوێندنی ئایه‌تی قورئان، له‌شی هاوسه‌ره‌كه‌ی به چه‌ند ماددیه‌ك چه‌ور كردووه.
ئه‌و پزیشكه هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆی به قایشێكی ره‌ش به‌ستوویه‌ته‌وه و ده‌رزی لێداوه، چه‌ند ده‌سته‌واژه‌یه‌كی ئایینی گوتووه‌ته‌وه و به گوته‌ی خۆی له‌گه‌ڵ جنه‌كه قسه‌ی كردووه، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، كه جنه‌كه ناوی "ماجدولينا"یه و له‌هه‌مان كاتدا له هاوسه‌ره‌كه‌ی پرسیوه، كه ئایا هه‌ستی به‌وه كردوووه، دواتر له‌سه‌ر خوێندنه‌وه‌ی "بسم الله.. له‌سه‌ری بڕۆ ده‌ره‌وه" به‌رده‌وام بووه.
"كیلی ویسلن"، هاوسه‌ری پزیشكه میسرییه‌كه دوای ئه‌وه‌ی تێكچووی ته‌ندروستی و ژه‌هراوبوونی بۆ نه‌خۆشخانه ده‌گوازرێته‌وه.
د.ی