مێسی راستییهكانی له بارهی جێهێشتنی بارسێلۆنا ئاشكرا كرد
لیۆنێل مێسی له كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانیدا دوای 21 ساڵ مانهوه له بارسێلۆنا به گریانهوه ماڵئاوایی لهو یانهیه كرد، گوتیشی: ههرگیز لهو بڕوایهدا نهبووم ئهمساڵ له بارسێلۆنا بڕۆم.
مێسی: ناتوانم باوهڕ بهوه بكهم لێره دهڕۆم
لیۆنێل مێسی كاپتنی پێشووی یانهی بارسێلۆنا له دهستپێكی قسهكانیدا بۆ ماوهیهك بههۆی گریانهوه هیچی نهگوت، دواتر ههرچۆنێك بێت كۆنترۆڵی خۆی كرد و به گریان و بچڕ بچڕ قسهكانی دهستپێكرد و گوتی: دوای ئەو هەموو ساڵە جێهێشتنی بارسێلۆنا زۆر سەختە، هەموو تەمەنم لە بارسێلۆنا بەسەر برد، هەرگیز پێشبینیم نەدەکرد لە بارسێلۆنا بڕۆم، من و خێزانەکەم متمانەی تەواومان هەبوو کە لێرە دەمێنینەوە، دەمانویست هەر لێرە بمێنینەوە، ئەم یانەیە و ئەم شارە بۆ من تایبەتن، بەڵام دەبێت ئێستا بڵێم ماڵئاوا.
مێسی: دوای 21 ساڵ لهگهڵ 3 منداڵهكهم لێره دهڕۆم
مێسی زیاتر دهڵێت: لە تەمەنی 13 ساڵیەوە لێرە دەژیم و دوای 21 ساڵ لەگەڵ سێ منداڵەکەم و خێزانەکەم دەرۆین، بەڵام ئێرە هەر ماڵی ئێمەیە، راستە دەرۆین بەڵام رۆژێک هەر دەگەڕێینەوە ئێرە، من هەمیشە سوپاسی هەمووان دەکەم لە بارسێلۆنا، بەردەوام هەمووان لە پشتمەوە بوونە، لێرە زۆر رێزم لێگیراوە، لێرە زۆر بیرەوەری خۆش و ناخۆشم هەیە، بارسێلۆنا وایکرد من ببمە ئەو مێسیە کە ئێستا هەیە، لە یەکەمین رۆژەوە تا دوایین رۆژ هەموو هەوڵێکم داوە لەپێناو بارسێلۆنا بجەنگم، هەموو شتێکم لەپێناو درێسەکەی کردووە، سوپاسی خۆشەویستی خەڵک دەکەم کە بۆمن هەیانە، نەمدەویست بەمشێوەیە ماڵئاوایی بکەم.
مێسی: زۆر بیری هاندهران دهكهم
مێسی گوتیشی: لە ساڵی رابردوو لەگەڵ هاندەران یاریمان نەکرد و گوێبیستی دەنگیان نەبووم، ئێستاش بەبێ بۆچوونی ئەوان دەرۆم، ئەمە زۆر ئازارم دەدات، یانەکەم هەموو شتێکی کرد بۆ ئەوەی بمێنمەوە و بەردەوام بم، لاپۆرتا هەموو شتێکی کرد بەڵام لالیگا بووە رێگر، هەموو شتێک ئامادەبوو بۆ واژۆکردنی گرێبەستە نوێیەکە، بەڵام لاپۆرتا پێی گوتم بەهۆی یاساکانی ئەنجوومەنی لالیگا ناتوانین گرێبەستەکە نوێ بکەینەوە، من نازانم چی بڵێم، ناتوانم ئەو راستیە قبوڵ بکەم کە یانەکە جێدەهێڵم و تەواوی ژیانم بگۆڕم، ئەمە ناخۆشترین ساتە لە کاروانی وەرزشیم، دوای بەیاننامەکە تووشی شۆک بووم تا ئێستاش دەمەوێت باوەڕ بە رۆیشتنم بکەم.
مێسی: لهگهڵ پاریس له گفتووگۆدام
له بارهی چارهنووسی خۆی، لیۆنێل مێسی له كۆنگره رۆژنامهوانییهكه نهیشاردهوه كه چهندان یانه پێوهندییان پێوه كردووه، گوتیشی: لهگهڵ پاریس سانجێرمان له گفتووگۆدام، بهڵام هێشتا یانەی داهاتووم دیار نییە، پاریس سانجێرمان یەکێکە لە بژاردەکان بەڵام ناتوانم دڵنیاتان بکەمەوە، هیچ رێکەوتنێکم لەگەڵ هیچ یانەیەک نییە، دوای بەیاننامەکەی بارسێلۆنا چەند یانەیەک بۆ گواستنەوەی من هەوڵ دەدەن.
لیۆ بهڵێن به هاندهرانی بارسێلۆنا دهدات
لیۆنێل مێسی كاپتنی پێشووی یانهی بارسێلۆنا دهشڵێت: من بەڵێن بە هاندەرانی بارسێلۆنا دەدەم کە لە داهاتوو دەگەڕێمەوە، دەمەوێت لەگەڵ هاندەران راستگۆ ببم و فێڵیان لێناکەم، ئەوەی زۆر سەختە رووبەڕووبوونەوەی بارسێلۆنایە لە داهاتوودا، ئەو وێنەیەی لە ئیبیزا لەگەڵ نێیمار و یاریزانەکانی دیکە گرتم تەنیا بە رێکەوت بووە، ئەوان هاورێی منن و نێیمار پەئیوەندی کرد و داوای کرد کە کۆ ببینەوە، تەنیا بە گالتەوە بە منیان گوت وەرە پاریس.