پارێزگارێك داوای دوو هه‌فته قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
بە هۆی بەرزی رێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، عەلی فەرحان، پارێزگاری ئەنبار، داوا لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەکات بۆ ماوەی دوو هەفتە قەدەغەی هاتووچۆ لە پارێزگاکەیان رابگەیەندرێت.
له نووسراوێكدا كه ئاراسته‌ی لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی نیشتمانی سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كراوه، عه‌لی فه‌رحان، پارێزگاری ئه‌نبار داوای كردووه، ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بڕیاری راگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌ی گشتگیری هاتووچۆ بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته له پارێزگاكه‌یان بده‌ن.
له نووسراوه‌كه‌ی پارێزگاری ئه‌نباردا هاتووه، "به‌له‌به‌رچاوگرتنی مه‌ترسییه‌كانی په‌تای كۆرۆنا له ئێستادا و به‌هۆی زیادبوونی ژماره‌ی تووشبوون و به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی حاڵه‌ته‌كانی خه‌واندنی تووشبووان له نه‌خۆشخانه‌كان، كه له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و په‌تایه‌وه تا ئێستا به‌و رێژه به‌رزه نه‌بووه و زۆربه‌ی قاوشه‌كانی نه‌خۆشخانه‌كان پڕبوونه له كه‌سانی تووشبوو له سنووری ئه‌و پارێزگایه، ئه‌ویش به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوونی هاووڵاتییان به رێنمایی و رێكاره‌كانی خۆپارێزی، داواتان لێ ده‌كه‌ین ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ده‌ركردنی بڕیاری راگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی گشتگیر بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته له پارێزگاكه‌مان بده‌ن، ته‌نیا رێگه‌ی هاتووچۆ به‌و كه‌سانه بدرێت، كه هه‌ردوو ژه‌مه ڤاكسینه‌كه‌یان وه‌رگرتووه".
نووسراوی پارێزگاری ئه‌نبار بۆ لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی نیشتمانی سه‌رۆكایه‌تیی سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق:
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ئه‌مڕۆش له ئاماری 24 كاتژمێردا تووشبوونی نزیكه‌ی 10 هه‌زار كه‌س و مردنی 66 كه‌سی دیكه به په‌تاكه راگه‌یه‌ندرا.