پاریس سانجێرمان واده‌ی ناساندنی مێسی ئاشكرا كرد
لیۆنێل مێسی بۆ واژۆكردنی گرێبه‌سته‌كه‌ی ئێستا له پاریسه و كه‌مێكی تر پشكنینه پزیشكییه‌كانی ئه‌نجام ده‌دات و سبه‌ی به میدیاكان ده‌ناسێندرێت.
یانه‌ی پاریس سانجێرمان له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تویته‌ر به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوی مێسی بێنێت به پیشاندانی وێنه‌یه‌ك كه شه‌ش تۆپی زێڕینی له‌سه‌ره وه‌كو ئاماژه‌ی به یاریزانه نوێیه‌كه‌ی كه مێسییه رایگه‌یاندووه سبه‌ی له نێو یاریگه‌ی پارك دی پرینسی تایبه‌ت به یانه‌ی پاریس سانجێرمان یاریزانه نوێیه‌كه‌یان له كاتژمێر 12:00ـی نیوه‌رۆ به میدیاكان و هانده‌ران ده‌ناسێنن.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه میدیاكان پێشبینی ئه‌وه‌یان كرد بوو كه مێسی هاوشێوه‌ی ئیبراهیمۆڤیچ و نێیمار له‌به‌رده‌م تاوه‌ری ئیفڵ به میدیاكان و هانده‌ران ده‌ناسێندرێت، به‌ڵام لیۆ له نێو یاریگه‌ی پاریس سانجێرمان مه‌راسیمی ناساندنه‌كه‌ی بۆ ساز ده‌كرێت.
به گوێره‌ی میدیاكان، لیۆنێل مێسی به گرێبه‌ستێك بۆ ماوه‌ی 2 وه‌رز به مووچه‌ی ساڵانه‌ی 35 ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی به پاریس سانجێرمان كردووه.