تەرمی منداڵێکی 9 ساڵ لە هەڵەبجە دۆزرایەوە

ئاسەواری لێدان بەسەر جەستەیەوە دیار بووە
راوێژ  قادر سەعدی- ئەو منداڵەی تەرمەکەی لە هەڵەبجە دۆزراوەتەوە
راوێژ قادر سەعدی- ئەو منداڵەی تەرمەکەی لە هەڵەبجە دۆزراوەتەوە

K24 – هەڵەبجە

تەرمی منداڵێکی تەمەن 9 ساڵ لە پارێزگای هەڵەبجە دۆزرایەوە و"ئاسەواری لێدان بەسەر جەستەیەوە دیار بووە و کەسێکیش بە تۆمەتی کوشتنی منداڵەکە دەستگیر کراوە".

موقەدم  بەرزان عوسمان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی  پولیسی  پارێزگای  هەڵەبجە لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد: "شەوی  رابردوو  لە گەڕەکی  سەرای  پارێزگای هەڵەبجە، منداڵێکی تەمەن 9 ساڵ بەناوی راوێژ  قادر سەعدی، پیشە خوێنکار  پاش  دیار نەمانی  لە  ئێوارەوە  بە  کوژراوی  لەناو بیری  مزگەوتێک کە ئاوی تێدا  نییە  دۆزراوەتەوە، کە ئاسەواری  لێدان  لەسەر جەستەی هەبووە".

ئاماژەی بەوەشکردووە: "پاش گەیشتی  تیمی  بەڵگە و  تاوان و پۆلیسی بنکەی هەڵەبجە. تەرمی  منداڵەکە  دەرهێنراوە، لێکۆڵینەوە  لە رەوداوەکە  دەستیپێکردووە، کەسێک  دەستگیر  کراوە  بەناوی ( ا س ) تەمەن 25 ساڵ دانیشتووی  پارێزگای هەڵەبجە  گەڕەکی  سەرا  بەپێی ماددەی 406 لێکۆڵینەوەی  لەگەڵدا دەکرێت".