مان یونایتد له رۆژی ناساندنی ڤاران ریكۆردی تۆمار كرد
پێش ده‌ستپێكی یارییه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر لیدز یونایتد، مانچێسته‌ر یونایتد له ئۆڵدترافۆرد رافایل ڤارانی فڕه‌نسیان وه‌كو یاریزانی نوێی یانه‌كه‌یان به هانده‌ران ناساند، له یه‌كه‌مین یاریی ئه‌م وه‌رزه‌ی شه‌یتانه سووره‌كان، پۆگبا و بڕۆنۆ فێرناندێز دره‌وشانه‌وه.
له خوله‌كی 30 به پاسێكی نایابی پۆل پۆگبا تۆپ گه‌یشته لای برۆنۆ فێرناندێز و ئه‌ویش گۆڵی یه‌كه‌می مان یونایتدی له یارییه‌كه له دژی لیدز تۆمار كرد.
ته‌نیا 3 خوله‌ك به‌سه‌ر گێمی دووه‌م تێپه‌ڕی و لوك ئایلینگ به لێدانێكی نایاب و به‌هێز ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ لیدز یه‌كسان كرده‌وه.
وه‌ڵامی مان یونایتد ته‌نیا سێ خوله‌كی پێچوو دیسانه‌وه پۆگبا ئه‌سیستی كرد ئه‌مجاره مه‌یسۆن گرینوود، مان یونایتدی به گۆڵی دووه‌م پێشخست.
له خوله‌كی 54 پۆگبا هاتریكی له ئاسیست كرد و برۆنۆ فێرناندێز دوای یاریكردن به به‌رگریكارانی لیدز به لێدانێك سێیه‌م گۆڵی مان یونایتدی تۆمار كرد.
ئه‌مجاره به ئه‌سیستی هاری ماگوایه‌ری به‌رگریكار برۆنۆ فێرناندێز هاتریكی له یارییه‌كه كرد و مان یونایتدی به گۆڵی چواره‌م پێشخست و خۆشی بووه یه‌كه‌م یاریزان له مێژووی شه‌یتانه سووره‌كان له یه‌كه‌مین یاریی پرێمه‌رلیگ هاتریك تۆمار بكات.
له خوله‌كی 68 پۆل بۆگبا سووپه‌رهاتریكی له گۆڵدروستكردن كرد و فرێد پێنجه‌م گۆڵی بۆ مان یونایتد تۆمار كرد
مانچێسته‌ر یونایتد یه‌كه‌م سێ خاڵی له پرێمه‌رلیگ به‌ده‌ستهێنا و لیدز یونایتدیش بۆ چوارده‌مین سه‌ردانی بۆ یاریگه‌ی ئۆڵدترافۆرد به‌بێ بردنه‌وه رۆشته ده‌ره‌وه.