وێستگه‌ی داهاتووی پیرلۆ ئاشكرا ده‌بێت
دوای ئه‌وه‌ی وه‌رزی رابردوو ئاندریا پیرلۆ كاروانی راهێنه‌رایه‌تی له‌گه‌ڵ یانه‌ی یوڤێنتۆس ده‌ستپێكرد و له كۆتایی هه‌مان وه‌رزیش دوورخرایه‌وه و ئێستا ئه‌و راهێنه‌ره ده‌یه‌وێت كاروانه‌كه‌ی له خولی ئه‌مریكا به‌رده‌وامی پێبدات.
دوایین یانه كه ئاندریا پیرلۆ وه‌كو یاریزان یاری بۆ كردووه یانه‌ی نیویۆرك سیتی ئه‌مریكی بووه، دوای ئه‌وه‌ی دوو وه‌رز و نیو له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه وه‌كو یاریزان یاری كرد، هه‌ر له‌و یانه‌یه‌وه وازهێنانی له یاریكردن راگه‌یاند و ئێستاش ده‌یه‌وێت وه‌كو راهێنه‌ر بگه‌ڕێته‌وه خولی ئه‌مریكا.
پیرلۆ كه پێشتر له ئه‌ورووپا یاریی بۆ یانه‌كانی ئه‌یسی میلان، یوڤێنتۆس و مانچێسته‌ر سیتی كردووه، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ئێستا ئاستی یاریزانان به‌هۆی گه‌رمبوونی زه‌وی و گۆڕانی كه‌شوهه‌وا دابه‌زیوه، ده‌شڵێت: زۆر زه‌حمه‌ته یاریزانان بتوانن پارێزگاری له توانای جه‌سته‌یی خۆیان بكه‌ن، بۆیه به‌رده‌وام به‌هۆی ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی رووده‌دات بیروهۆشیان ئاڵۆزه.
ئاندریا پیرلۆ له لێدوانێكدا بۆ پێگه‌ی ئاتڵێتیك ده‌ڵێت: وه‌كو یاریزان ئه‌زموونم له خولی ئه‌مریكا هه‌یه، ته‌نانه‌ت منداڵی دووه‌مم له نیویۆرك له دایك بووه و بیره‌وه‌ری خۆشم هه‌یه و له‌گه‌ڵ ژیانی ئه‌و وڵاته ڕاهاتووم، حه‌ز ده‌كه‌م رۆژانێك بێت وه‌كو راهێنه‌ر بگه‌ڕێمه‌وه نیویۆرك.
پیرلۆ گوتیشی: خولی ئه‌مریكا زۆر سه‌رنجراكێشه و تۆپی پێی ئه‌و وڵاته زۆر پێشكه‌وتووه و چه‌ندان یاریزانیان ئێستا له یانه‌كانی چێڵسی، دۆرتمۆند، بارسێلۆنا و چێڵسی یاری ده‌كه‌ن.