گه‌نجێكی فه‌له‌ستینی به ده‌مانچه نیشانه‌شكێنێكی ئیسرائیلی ده‌پێكێت
K24 - هه‌ولێر:
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان گرته ڤیدیۆییه‌ك بڵاوكرایه‌وه، كه گه‌نجێكی فه‌له‌ستینی له نیشانه‌شكێنێكی ئیسرائیلی نزیك ده‌بێته و ته‌قه‌ی لێده‌كات، له كاتێكدا نیشانه‌شكێنه‌كه به قه‌ناسه‌كه‌ی ته‌قه‌ی له خۆپیشانده‌رانی رۆژهه‌ڵاتی غه‌ززه ده‌كرد.
له كاتی خۆپیشاندان له یادی 52 ساڵه‌ی سووتانی مزگه‌وتی ئه‌قسا، گه‌نجه فه‌له‌ستینییه‌كه به ده‌مانچه‌وه له به‌ربه‌ستێكی ئه‌منی ئیسرائیلییه‌كان نزیك ده‌بێته‌وه، دواتر ده‌مانچه‌كه‌ی ئاراسته‌ی نیشانه‌شكێنه‌كه ده‌كات، كه ته‌قه‌ی له خۆپیشانده‌ران ده‌كرد.
ئاماژه به‌وه كراوه، هه‌ندێك كه‌س پێشبینی ده‌كه‌ن، به‌هۆی ته‌قه‌ی گه‌نجه فه‌له‌ستینییه‌كه، نیشانه‌شكێنه‌كه‌ی ئیسرائیل كوژرابێت، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیسرائیل له‌سه‌ر رووداوه‌كه هیچ زانیارییه‌كان ئاشكرا نه‌كردووه.
له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر، هێرشی ئه‌و گه‌نجه فه‌له‌ستیینییه به ئازایه‌تی ناوبانگی ده‌ركردووه و باس له‌وه كراوه، كه ژیانی خۆی خستووته مه‌ترسی، تا ژیانی كه‌سانی دیكه بپارێزێت.
من مسافة صفر..
— وكالة شهاب للأنباء (@ShehabAgency) August 21, 2021
فلسطيني يطلق النار على جندي إسرائيلي خلال اعتدائه على المتظاهرين الفلسطينيين شرق غزة pic.twitter.com/kPzJgCE3pv
رووداوێكی دیكه
به‌ر له ته‌قه‌كردنی گه‌نجه فه‌له‌ستینییه‌كه، یه‌كێك له خۆپیشانده‌ران دوای ئه‌وه‌ی له به‌ربه‌سته ئه‌منییه‌كه نزیك ده‌بێته‌وه، هه‌وڵ ده‌دات به‌بێ چه‌ك رووبه‌ڕووی چه‌كداره ئیسرائیلییه‌كه ببێته‌وه و قه‌ناسه‌كه‌ی له‌ده‌ست وه‌ربگرێت.
گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی ئه‌و رووداوه‌ی تۆماركردووه و له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاوكراوه‌ته‌وه، كاتێك گه‌نجێكی دیكه هه‌وڵ ده‌دات به‌بێ چه‌ك، قه‌ناسه‌كه‌ی ده‌ستی چه‌كداره ئیسرائیلییه‌كه بڕفێنێت، بۆ ئه‌وه‌ش ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ری دیكه دێن و یارمه‌تی ده‌ده‌ن، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نابن.
قناص إسرائيلي يقاوم فتى يحاول نزعه السلاح، الأول محصن خلف جدار والثاني محصنٌ بوطن.#غزة #غزة_الآن pic.twitter.com/7HRzrV0sCD
— Hawraa Kobeissy (@HawraaKobeissy) August 21, 2021
به‌گوێره‌ی ئاژانسی "ئه‌نادۆڵی توركی و به‌یاننامه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌له‌ستین، له خۆپیشاندانه‌كه‌دا 24 فه‌له‌ستینی برینداربوون، كه رۆژنامه‌نووسێكی وێنه‌گر، یه‌كێك له‌و بریندارانه‌یه و به گوللـه‌ی سوپای ئیسرائیل پێكراوه.
له (21ی ئاب/ ئۆگه‌ستی 1969) كه‌سێك به ناوی "مایكل دنیس روهن"، كه ره‌گه‌زنامه‌ی ئوستوراڵی هه‌بووه، مزگه‌وتی ئه‌قسا سووتێنرا، كه زۆربه‌ی كه‌لوپه‌له‌كانی به‌شی رۆژهه‌ڵاتی مزگه‌وته‌كه له‌ناوچوو، له‌گه‌ڵ تێكچوونی بڵندگۆی مێژوویی، كه به بڵندگۆی سه‌ڵاحه‌ددینی ئه‌یوبی ناسینراوه، بۆیه ساڵانه له‌لایه‌ن فه‌له‌ستینییه‌كانه‌وه یادی سووتانی مزگه‌وتی ئه‌قسا ده‌كرێته‌وه و ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیسرائیلیش رێگری له‌و یاده ده‌كه‌ن.
سياسة الخنق الإسرائيلية بحق السكان في #غزة أوصلت الشباب المحبط إلى درجة يتساوى فيها الموت مع الحياة.
— Anas Aljerjawi (@AnasMAljerjawi) August 21, 2021
هنا شاب غزي نكّد الحصار عيشه، يحاول سحب سلاح قناص إسرائيلي من داخل ثكنة شديدة التحصين. يعلم الشاب تمامًا أن هذه المغامرة قد تكلفه حياته، ولكنه على الأقل يحاول طرق جدار الخزان. pic.twitter.com/6Te3lvl7qz
د.ی