وه‌زیری په‌روه‌رده: له‌كاتی تاقیكردنه‌وه‌ی پۆلی 12ی ئاماده‌یی چه‌ندین باندی گزیكردنمان ده‌ستگیركرووه
K24- هه‌ولێر:
ئاڵان حه‌مه سه‌عید، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له‌كاتی تاقیكردنه‌وه‌كانی ئه‌زموونی گشتیی پۆلی 12ی ئاماده‌یی و پیشه‌یی، له چه‌ند شارێك ژماره‌یه‌ك باند ده‌ستگیركراون، كه هه‌وڵییان ده‌دات ببنه رێخۆشكه‌ر بۆ گزیكردنی قوتابیان و ئه‌وانه‌ش كه قوتابیانیان هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندبوو، به‌وه‌ی كه پرسیاره‌كانی وه‌زارییان به‌ساخته و به پاره پێ فرۆشتوون.
ئه‌م گوتانه‌ی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له میانه‌ی كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی تایبه‌ت به راگه‌یاندنی ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌زموونه گشتییه‌كانی خولی یه‌كه‌می قۆناغی 12ی ئاماده‌یی، پیشه‌یی و خوێندنی ئیسلامی له هه‌ولێر هاتوون و راشیگه‌یاند، له رێگه‌ی ڤیدیۆ ئۆنڵاینه‌وه، سوپاسی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌م گه‌یاندووه‌ته یه‌كه به‌یه‌كه‌ی قوتابییه یه‌كه‌مه‌كان.
له‌باره‌ی سه‌رپێچی و پێشێلكارییه‌كانی كاتی تاقیكردنه‌وه‌كان، دكتۆر ئاڵان حه‌مه سه‌عید گوتی: له پارێزگای سلێمانی 7 كه‌س به فه‌رمانی دادوه‌ر له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشی سلێمانییه‌وه ده‌ستگیركراون، پاشان به‌گوێره‌ی مادده‌ی 240 له یاسای سزادانی عێراقی و ره‌وانه‌ی دادگا كراون.
گوتیشی: له پارێزگای هه‌ولێر تا ته‌واوبوونی تاقیكردنه‌وه‌كان 12 كه‌س له‌لایه‌ن ئاسایشی گشتییه‌وه ده‌ستگیركراون و هه‌وڵیانداوه له ده‌ره‌وه‌ی ناوه‌نده‌كانی تاقیكردنه‌وه له‌ناو ئۆتۆمبیله‌كانیان هه‌وڵیانداوه له‌ڕێگه‌ی بلۆتۆزه‌وه وه‌ڵامی پرسیاره‌كان به قوتابیانی ناو هۆڵه‌كانی تاقیكردنه‌وه بده‌ن.
ئاشكراشیكرد، ئه‌وانه‌ی ده‌ستگیركراون، هیچ كامێكیان قوتابی نین، چونكه له‌ئه‌گه‌ری روودانی حاڵه‌تێكی له‌و شێوه‌یه له‌لایه‌ن قوتابیانه‌وه، رێكاره‌كانی به‌رامبه‌ریان ده‌گیرێته‌به‌ر، له‌ڕێگه‌ی ده‌ركردن "فصل"ـه‌وه ده‌بێت و داواشی له قوتابیان كرد، هیچ كات په‌نا بۆ كاری له‌وشێوه‌یه نه‌به‌ن و پشت به هیچ جۆرێكی گزیكردن نه‌به‌ستێت.
ئاشكراشیكرد، پێشتر ئاماده‌كاریان بۆ ئه‌و سیناریۆیانه كردبوو و له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كان هه‌ماهه‌نگییان كردبوو، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له هه‌ر حاڵه‌تێكی له‌و شێوه‌یه تۆمه‌تباران ده‌ستگیر بكه‌ن.
هه‌ر له‌و كرنگره رۆژنامه‌وانییه‌دا وه‌زیری په‌روه‌رده گوتی: له به‌شی زانسیی 18 قوتابی یه‌كه‌م، 44 قوتابی دووه‌م و قوتابیه‌كیش سێیه‌م بووه.
هه‌رچی قوتابیانی به‌شی وێژه‌یین، وه‌ك وه‌زیری په‌روه‌رده رایگه‌یاند، قوتابیه‌ك یه‌كه‌م، 2 قوتابی دووه‌م و دوو قه‌تابیش سێیه‌م بوونه.
له به‌شی پیشه‌یی 5 قوتابی یه‌كه‌م، 4 فوتابی دووه‌م و 5 قوتابیش سێیه‌م بوونه.
سه‌باره‌ت به قوتابیانی خوێندنی ئیسلامیش، قوتابیه‌ك یه‌كه‌م، قوتابیه‌ك دووه‌م و یه‌كێكیش سێیه‌م بووه.
124 هه‌زار قوتابی به‌شداری ئه‌زموونه گشتییه‌كانیان كردبوو.
207 حاڵه‌تی گزیكردن له‌ناو هۆڵه‌كانی تاقیكردنه‌وه تۆماركراون.
له‌م لینكه‌وه ئه‌نجامه‌كانت وه‌ربگره‌وه:
H.B