تیروپشكی چامپیۆنزلیگ بۆ ریال مه‌درید و بارسێلۆنا قورس ده‌بێت
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ورووپا بڕیاری داوه ئێواره‌ی سبه‌ی پێنجشه‌ممه تیروپشكی قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنزلیگ بۆ وه‌رزی 2021 ـ 2022 له شاری ئیسته‌نبووڵی توركیا به‌ڕێوه بچێت.
پێشبینی ده‌كرێت ئه‌نجامی تیروپشكه‌كه بۆ یانه‌كانی بارسێلۆنا و ریال مه‌درید ئاڵۆز و قورس بێت، به‌وپێیه‌ی ئه‌و دوو یانه وه‌رزی رابردوو له لالیگا پله‌كانی دووه‌م و سێیه‌میان به‌ده‌ستهێناوه و له پۆلێنی ئاستی یانه به‌شداربووه‌كانی چامپیۆنزلیگ كه‌وتوونه‌ته ئاستی دووه‌م، یانه‌ی پاریس سانجێرمانیش كه وه‌رزی رابردوو نازناوی خولی فه‌ره‌نسای له‌ده‌ستدا هاوشانی دوو یانه گه‌وره‌كه‌ی ئیسپانیا له ئاستی دووه‌م ده‌بینرێت و به‌مه‌ش ده‌رفه‌تی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی لیۆنێل مێسی و بارسێلۆنا ده‌ڕه‌خسێنێت.
یانه‌كانی ریال مه‌درید و بارسێلۆنا له قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كان رووبه‌ڕووی یانه‌كانی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید و ڤیاریال نابنه‌وه، چونكه یاسای تیروپشكه‌كه ڕێگه نادات دوو یانه‌ی هه‌مان وڵات له قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كان به‌رامبه‌ر یه‌كتر یاری بكه‌ن.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی رۆژنامه‌ی سپۆرتی ئیسپانیا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئاستی یه‌كه‌می چامپیۆنزلیگ پێك دێت له یانه‌كانی چێڵسی، مان سیتی، ئینته‌ر میلان، لیل، بایرن میونشن و سپۆرتینگ لیسبۆنا.
هه‌رچی ئاستی دووه‌میشه، یانه‌كانی بارسێلۆنا، ریال مه‌درید و پاریس سانجێرمانه و چه‌ند یانه‌یه‌كی دیكه‌شه.
له ئاستی سێشه‌میش پۆرتۆ، ئا‌یاكس، لایپزیگ، بێنفیكا و ئاتاڵانتا و زینت ده‌بینرێت.
ئاستی چواره‌میش پێكهاتوون له یانه‌كانی: كلوب بروج، یه‌نگ بۆیز، ماڵمۆ، ڤۆڵفسبێرگ و ئه‌یسی میلان.
ئه‌مشه‌و 3 یاری دیكه له قۆناخه‌كانی پاڵاوتنی چامپیۆنزلیگ ده‌كرێت و ناسنامه‌ی 3 یانه‌ی كۆتایی دیاری ده‌كرێت كه بۆ قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنزلیگ سه‌رده‌كه‌ون و ئه‌و یانانه بۆ ئاستی سێیه‌م و چواره‌م زیاد ده‌كرێن.