لە ناسریە 6 کەس لە سێدارە دران

تاوانی سێ کەسیان دیاریکراوە
ئەرشیف
ئەرشیف

K24 - هەولێر

سزای لەسێدارەدان بەسەر شەش زیندانیکراو لە گرتووخانەی ناسریەدا جێبەجێکرا.

ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس لە سەرچاوەیەکی تەندروستی عێراقەوە ئاشکرای کردووە، سزای لەسێدارەدان بەسەر شەش زیندانیکراو لە گرتووخانەی ناسریەدا جێبەجێکرا، سێ کەسییان بە تیرۆر تاوانبار کرابوون، سێ کەسی دیکەش، تاوانی دیکەیان ئەنجامداوە.

پێشتر ئەمنیستی ئینتەرناشیوناڵ رایگەیاندووە، ساڵی رابردوو، سزای لەسێدارەدان بەسەر 45 کەس لە عێراقدا جێبەجێکراوە و زۆربەشیان بە تاوانی ئەندامێتی لە رێکخراوی داعشدا تاوانبار کرابوون.