تەندروستی جیهانی لێکۆڵینەوە لە ڤایرۆسی "موو" دەکات

ڤایرۆسێکی نوێ بڵاودەبێتەوە
ڤایرۆس
ڤایرۆس

K24 – هەولێر

تەندروستی جیهانی لێکۆڵینەوە لە ڤایرۆسێکی دیکەی گۆڕاوی کۆرۆنا دەکات، کە بە ڤایرۆسی موو (MU)ناسراوە.

رێکخراوی تەندروستی جیهانی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، دەستییان بە لێکۆڵینەوە لە ڤایرۆسێکی دیکەی گۆڕاوی کۆرۆنا کردووە، کە بە موو ناسراوە و ساڵی رابردوو لە کۆڵۆمبیا دۆزراوەتەوە.

لە کۆتایی ساڵی 2020ەوە چەند جۆرێکی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دۆزرانەوە، ئەمەش مەترسی بۆ سەر تەندروستی جیهانی زیاتر کرد.

پێشتر ئومید موهان پراساد، جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی لە ویلایەتی پرادیش لە هیندستان ئاشکرایکرد، جۆرە ڤایرۆسێکی نوێ کە لە مێشوولەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە، لە ناوچەکەیان بڵاوبووەتەوە و بەهۆیەوە 70 کەس لەنێویاندا 12 منداڵ گیانییان لەدەستداوە.

لەلایەکی دیکەوە تەندروستی جیهانی بڕیاریداوە ڤایرۆسە گۆڕاوەکان بە ریزبەندی پیتەکانی یۆنانی ناوبنرێن، نەوەک ئەو وڵاتانەی تیایاندا سەرهەڵدەدات، بۆ ئەوەی ناوی وڵاتەکان لەکەدار نەبێت و ناوی ڤایرۆسەکە لەسەر زمانی خەڵکەوە ئاسان بێت.