له په‌رله‌مانی كوردستان خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ هه‌مواری یاسای ژوورە بازرگانیەکان كرا
K24- هه‌ولێر:
پەرلەمانی كوردستان خوێندنەوەی دووەمی بۆ هەمواری یاسای یەکێتی ژوورە بازرگانیەکان و یاسای وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی کرد. بەپێی ئەو هەموارە، لەمەودوا دەسەڵاتی تۆماری کۆمپانیاکان و ناونانی بازرگانی لە ژوورە بازرگانیەکان وەردەگیرێتەوە و دەدرێتە وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی.
له‌و باره‌یه‌وه جه‌لال محه‌مه‌د ئه‌مین، بڕیارده‌ری لیژنه‌ی یاسایی له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، بڕیارە هەفتەی داهاتوو ئەو دوو پڕۆژە یاسایە پەسەند بکرێن و لە ماوەی دوو مانگدا ده‌خرێنە بواری جێبەجێکردن.
له‌كاتێكیشدا بەپیێ ناوەڕۆکی هەموارەکە، لەمەودوا دەسەڵاتی پێدانی مۆڵەت بە دامەزراندنی کۆمپانیا و ناونیشانی بازرگانی لە یەکێتی ژوورە بارزگانیەکان وەردەگیرێتەوە و دەدرێتە وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی، به‌گوته‌ی به‌ختیار شوكری، ئه‌ندامی لیژنه‌ی پیشه‌زاسی و وزه له په‌رله‌مانی كوردستان، دەسەڵات دەدرێتە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان، بۆ ئه‌وه‌ی مۆڵەت بە کۆمپانیا و ناونیشانی بازرگانی بدەن و تێچووی دامەزراندنی کۆمپانیاش کەم دەبێتەوە.
وه‌ك ئاماژه‌شی پێدا، هه‌ر بەپیێ هەموارەکە، هەموو بازرگانێك دەتوانێت ببێتە ئەندامی ژووری بازرگانی.
یەکێک لە خالەکانی کارنامەی کابینەی نۆیەم فرەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهاتە، ئەویش بە پێشخستنی کەرتی پیشەسازی و جووڵەی بازرگانی، بۆ ئەو مەبەستەش دەسەڵاتەکان بۆ پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان شۆڕدەکرێتەوە، بۆ ئەوەی دەسەڵاتی مۆڵەتدانیان هەبێت، ئەمەش وا دەکات تێچووی دامەزراندنی کۆمپانیاکان کەمتر بێتەوە جووڵەش دەخاتە نێو کەرتی بازرگانی و پیشەسازی.
H.B