ههولێر.. قۆناغی دووەمی شهقامی 150 مەتری زیاتر لە 7 کیلۆمەترە
K24- ههولێر:
کارکردن لە بەشی دووەمی شەقامی150 مەتری ھەولێر دەستیپێکرد و بڕیارە لە ماوەیەکی نزیکدا پڕۆژەکە تەواو بکرێت، بەشی دووەمی کارکردن لە شەقامەکە لە رێگەی شەقڵاوە بۆ کۆیە دەستیپێکردوە، بەھەمان شێوەی بەشی یەکەم دەبێت، ھاووڵاتیانیش دڵخۆشن بە کارکرن لە شەقامەکە و سوپاسی سەرۆکی حکومەت دەکەن بۆ گرنگیدان بە پڕۆژەی ستراتیژی.
ئهمڕۆ شهممه (4ی ئهیلوول/ سێپتێمبهری 2021) یەکەم رۆژی دەستپێکردنی کارکردنە لە بەشی دووەمی شەقامی 150 مەتری ھەولێر. کۆمپانیای جێجێکار بە دابینکردنی ئامێرێکی زۆر دەستی بە کارکانی کردووە، لە ھەنگاوی یەکەمدا ھەڵکەندن و پاککردنەوەی دەستیپێکردووە، بە درێژایی بەشی دووەم کار دەکرێت. بەشی دووەمیش ھەمان دیزاینی بەشی یەکەمە و دوو شەقامی ھاتن و چوون و لە ھەر لایەکیش دوو شەقامی خزمەتگوزاری تێدایە، لەم بەشەشدا یەک ئینتەر چەینج ھەیە و لەسەر دوو سایدی رێگەی کۆیە - ھەولێر ئۆڤەرپاسێك دروست دەکرێت، بەبێ وەستان و ھاتووچۆ بە ھەموو ئاراستەکاندا دەکرێت.
عەبدولواحید ئەحمەد، سەرۆکی شارەوانی ھەولێر گوتی: "به تهواوكردنی ئهم پڕۆژهیه، هاتووچۆی هاووڵاتیان لهو ناوچهیه ئاسان دهبێت و جهنجاڵیش كهمدهكاتهوه، له رووی ئابووریشهوه ناوچهكه دهبووژێتهوه".
بەشی دووەمی پڕۆژەکە لە رێگەی شەقڵاوە بۆ رێگەی کۆیە دەستپیدەکات، کە درێژییەکەی زیاتر لە 7 کیلۆمەترە و بە تەواوبوونی بەشی دووەمی شەقامەکە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی جەنجاڵی و ئاوەدانکردنەوەی ئەو شوێنانەی دەکەونە سەر بەشی دووەم و هاووڵاتیانیش دەستخۆشی لە سەرۆکی حکومەت دەکەن، بە گرنگیدانی بە پڕۆژەی ستراتیژی بە تایبەت تەواوکردنی شەقامی 150 مەتری لە شاری هەولێر.
دەسپێکردنی کارکردن لە شەقامی 150 مەتری هەولێر دوای رەزامەندی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هات، بەشی دووەمی پڕۆژەکە پێشتر چەند کارێکی گرنگی کراون، کە ئەمەش کاریگەری لەسەر خێرا تەواوکردنی پڕۆژەکە دەبێت.
د.ی