UN: دهسهڵاتدارانی ڕۆژئاوای كوردستان ڕێگه نادهن ئاوارهكان بچنه ناوچه كوردییهكان
K24 - ههولێر
رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەسەڵاتدارانی رۆژئاوای کوردستان تۆمەتبار دەکات، بەوەی رێگە بە خەڵکی سڤیلی ئاوارەی دەست بۆردوومانەکانی رژێمی سووریا لە باکووری ئەو
وڵاتە نادەن بێنە نێو ناوچە کوردستانییەکان و خۆیان لەو ھێرشە ئاسمانییانە بپارێزن.
لە راگەیاندراوێکدا، ئەو رێکخراوە دەڵێ نزیکەی ٨ ھەزار خەڵکی سڤیل بەھۆی بۆردوومانەکانی رژێمی ئەسەدەوە لە باکووری حەلەبەوە ھەڵھاتوون بەرەو ناوچە کوردییەکان، بەڵام دەسەڵاتدارانی رۆژئاوای کوردستان و بەتایبەتی دەسەڵاتدارانی پارتی یەکێتی دیموکرات (پەیەدە) رێگە نادەن ئەو خەڵکە ئاوارەیە بێنە ناوچە کوردییەکان و پەناگەیەکی ئارام بدۆزنەوە.
ھەروەھا نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێ زۆربەی دانیشتوانانی ناوچەکانی باکووری حەلەب و بەتایبەتی ناوچەی مارع، ماڵ و موڵکی خۆیان بەجێھێشتووە، بەڵام بەھۆی ئەوەی دەسەڵاتدارانی کورد رێگرییان لێکردوون، ئێستا چارەنووسی ئەو خەڵکە نادیارە.