هه‌ڕه‌شه له یاریزانانی به‌رازیل و ئارجێنتینا ده‌كرێت
به فه‌رمی فیدراسیۆنی تۆپی پێی به‌رازیل داوا له فیفا ده‌كات سزای یاریزانه به‌رازیلییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بدات كه ئاماده‌نه‌بوونه به‌شداریی له یارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بكه‌ن، له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه یاریزانانی ئارجێنتیناش هه‌ڕه‌شه‌ی سزایان له‌سه‌ره.
كه‌ناڵی بی بی سی به‌ریتانیا بڵاوی كرده‌وه فیدراسیۆنی تۆپی پێی بڕازیل داوایان له فیفا كردووه سزای ئه‌و یاریزانانه بدات كه به‌شداریی یارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیان نه‌كردووه، به‌مه‌ش پرێمه‌رلیگ له‌ژێر راسپارده‌ی فیفا بڕیاری داوه سزای 8 یاریزانی به‌رازیلی بدات كه له‌گه‌ڵ یانه‌كانیان ماونه‌ته‌وه به‌شدارییه یارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیان نه‌كردووه كه پێكهاتوون له سێ یاریزانی لیڤه‌رپوول (فابینیۆ، فێرمینیۆ و ئالیسۆن)، دوو یاریزانی مان سیتی (ئیدرسۆن و خیسۆس)، تیاگۆ سیلڤا له چێڵسی، فرێد له مان یونایتد و ڕافینها له لیدز یونایتد.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه ئینگلیزییه‌كه، ئه‌م یاریزانانه بۆ 5 رۆژ له یاریكردن سڕ ده‌كرێن و به‌مه‌ش به‌شداریی گه‌ڕی داهاتووی پرێمه‌رلیگ ناكه‌ن.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، ئه‌و یاریزانانه‌ی كه گه‌شتی كیشوه‌ری ئه‌مریكای باشووریان كردووه و له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا به‌شدارییان له یارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كردووه، له لایه‌ن یانه‌كانیانه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی سزادانیان له‌سه‌ره، وڵاتانی ئارجێنتینا، به‌رازیل و توركیا له نێو ڕیزی ئه‌و وڵاتانه‌ن كه رێژه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا گه‌یشتووه‌ته ئاستێكی مه‌ترسیدار و زۆرێك له وڵاتان گه‌شتكردنیان بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی له‌ژێر هێڵی سووری كۆرۆنادان قه‌ده‌غه كردووه و ده‌بێت كه‌ره‌نترین بكرێن.