توێژینه‌وه‌یه‌ك: بۆتۆكس رێگری له كۆرۆنا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی بۆتۆكس بۆ راگرتنی چرچبوون شێوه‌ی ده‌موچاو به‌كاردێت، له كاتی هه‌ڵكشانی ته‌مه‌ن، به‌ڵام به گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌ك ئاشكراكرا، كه بۆتۆكس بۆ به‌كارهێنانی دیكه‌ی پزیشكی كاریگه‌ری خۆی هه‌یه.
به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه له فه‌ره‌نسا كراوه، بۆتۆكس توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه رێگری له ڤایرۆسی كۆرۆنا بكات، توێژه‌رانیش ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، نزیكه‌ی 200 كه‌س تا مانگی ته‌ممووزی ساڵی رابردوو ئه‌و چاره‌سه‌ره‌یان وه‌رگرتووه، كه ته‌نیا 2 كه‌س له‌وان نیشانه‌كانی كۆرۆنایان لێده‌ركه‌وتووه.
هه‌رچه‌نده توێژه‌ران ئه‌نجامی توێژنه‌وه‌كه‌یان ئاشكرا كرد، به‌ڵام پسپۆڕانی بواری په‌تا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، كه 4.4%ی دانیشتووانی فه‌ره‌نسا تووشی كۆرۆنا بوون، بۆیه ئه‌و توێژینه‌وه‌یه "زۆر خراپه"، جه‌ختیشیان له‌وه كرده‌وه، كه شتێكی وای نه‌سه‌لماندووه، كه بۆتۆكس ئه‌نجامێكی دڵنیاكه‌ره‌وه‌ی هه‌بێت به‌رامبه‌ر به ڤایرۆسی كۆرۆنا.
بۆتۆكس ده‌رمانێكی درووستكراوه له ژه‌هر، كه له "كلۆسترودیوم بۆتولینیوم" به‌رهه‌ده‌هێنرێت، كه به‌كتریایه‌كه و توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه ببێته خۆراكێكی ژه‌هراوی مردوو، كه به‌كارهێنانی ژه‌مێكی زۆر له‌و ژه‌هره ده‌بێته هۆی نه‌خۆشكه‌وتن، به‌ڵام ژه‌مێكی كه‌می بۆتۆكس به شێوه‌یه‌كی گشتی سه‌لامه‌ته.
ئه‌و ژه‌هره له توانای دایه چرچییه‌كانی ده‌موچاو كه‌م بكاته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ماسولكه‌كان خاو ده‌كاته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش بۆ چه‌ند حاڵه‌تێكی دیكه‌ی پزیشكیش به‌كاردێت، وه‌كو چاره‌سه‌ر ده‌درێته ئه‌و كه‌سانه‌ی ژانه‌سه‌ری نیوه‌ییان هه‌یه، یان گرژی ماسولكه‌یان هه‌یه و یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ خاوكردنه‌وه‌یان.
له توێژینه‌وه‌كه‌دا كه 193 كه‌س به‌شداری تێدا كردووه، 146-یان ئافره‌تن، ته‌مه‌نیان سه‌رووی 50 ساڵییه، ئه‌و تیمه‌ی كاری له‌سه‌ر نه‌خۆشه‌كان كردووه له نه‌خۆشخانه‌ی زانكۆی "مۆنپێلیه" ئاشكرایان كرد، به‌شداربووه‌كانی توێژینه‌وه‌كه مادده‌ی بۆتۆكسیان پێدراوه، به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری پزیشكی، دوای 3 مانگ له پێدانی چاره‌سه‌رییه‌كه پشكنینیان بۆ كراوه تا بزانرێت تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، یان نا.
توێژه‌ران تێبینی ئه‌وه‌یان كرد، له كۆی به‌شداربووان، ته‌نیا 2 كه‌سیان گومان ده‌كرا تووشی كۆرۆنا بووبن، كه یه‌كێكیان ژنێكی ته‌مه‌ن 53 ساڵه، دوای ئه‌وه‌ی له گه‌شتێك گه‌ڕاوه‌ته‌وه، نیشانه‌كانی كۆرۆنا هه‌بووه، نه‌خۆشی دووه‌میش ژنێكی 70 ساڵه، به‌ڵام پشكنینی بۆ نه‌كراوه.
گۆڤاری "Journal of Stomatology, Oral and Maxillofacial Surgery" له زاری پسپۆڕه‌كان گواستییه‌وه، كه هیچ یه‌كێك له‌وانه بۆ نه‌خۆشخانه نه‌گوازراونه‌ته‌وه.
تیمه‌كه ئاماژه‌یان به‌وه كرد، به گوێره‌ی ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه جیاوازییه‌كی زۆر هه‌یه له نێوان ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا به گشتی و ژماره‌ی تووشبووان كه ده‌رزی بۆتۆكسیان لێدراوه.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی بۆتۆكس ده‌بێته رێگر له‌به‌رده‌م كۆرۆنا، تیمه‌كه روونیانكرده‌وه، ژنێك كه ته‌مه‌نی 64 ساڵه، چاره‌سه‌ره‌كه‌ی وه‌رگرتووه و تووشی كۆرۆناش نه‌بووه، له‌كاتێكدا سه‌رجه‌م دانیشتوانی گونده‌كه‌ی تووشی كۆرۆنا بوون.
باسیان له‌وه‌ش كرد، ژنێكی دیكه، كه ته‌مه‌نی 46 ساڵه، چاره‌سه‌ره‌كه‌ی وه‌رگرتووه و تووشی كۆرۆنا نه‌بووه، له‌كاتێكدا كچه‌كه‌ی تووشی كۆرۆنا بوو.
خاتوو "دۆمینیك باتیفول" پزیشكی پسپۆڕ و سه‌رپه‌رشتیاری توێژینه‌وه‌كه رایگه‌یاند، بۆتۆكس رێگری له ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌كات، به‌ڵام پێویسته توێژینه‌وه‌ی زیاتری له‌سه‌ر بكرێت.
له‌هه‌مانكاتدا پرۆفیسۆر "ویلیه‌م ڤان شایك" به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگه‌ی زینده‌وه‌رزانی له زانكۆی بێرمینگهام گوتی: "ناكرێت ئه‌و توێژینه‌وه‌یه وه‌ك به‌ڵگه‌یه‌ك سه‌یر بكرێت، كه بۆتۆكس رێگری له كۆرۆنا ده‌كات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێوه‌ری راست ئه‌وه‌یه توێژینه‌وه‌ی تاقیگه‌یی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بكرێت".
د.ی