تاڵیبان: ده‌بێت ئه‌مه‌ریكا دڵی گه‌وره بێت
K24 – هەولێر:
ئه‌میرخان موته‌قی، وه‌زیری ده‌ره‌وه، له حكومه‌ته كاتییه‌كه‌ی ئه‌فغانستان، سوپاسی وڵاتانی كۆمه‌ك به‌خشی كرد، كه هاوكارییان بۆ ئه‌فغانستان ناردووه.
له چوارچێوه‌ی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی كه ئه‌مڕۆ له كابول ئه‌نجامیدا، ئه‌میرخان موته‌قی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی تاڵیبان، رایگه‌یاند، سوپاسی ئه‌و وڵاتانه ده‌كه‌ین كه بڕیاریانداوه هاوكاری گه‌لی ئه‌فغانستان بكه‌ن.
راشیگه‌یاند، به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی هه‌ژاری، حكومه‌تی تاڵیبان ئه‌و هاوكارییانه به یه‌كسانی دابه‌شی سه‌ر گه‌لی ئه‌فغانستان ده‌كات.
جه‌ختیكرده‌وه، تاڵیبان هه‌وڵده‌دات به شێوه‌یه‌كی شه‌فاف ئه‌و هاوكارییانه بگه‌ینێت به‌و كه‌سانه‌ی كه پێویستیان پێی هه‌یه.
ئاماژه‌یپێكرد، (120) هه‌زار (ئه‌فغانی و ئه‌مه‌ریكی سه‌ربازانی هاوپه‌یمانان)، له رێگه‌ی ئاسمانی و وشكانی ئه‌فغانستانیان جێهێشت، سوپاسی حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكای كرد، كه له‌كاتی دیاریكراودا ئه‌فغانستانی چۆڵكرد.
گوتیشی: ئه‌مه‌ریكا وڵاتێكی گه‌وره‌یه، پێویسته دڵیشی گه‌وره بێت.
جێی باسه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به‌ڵێنی به حكومه‌ته‌كه‌ی تاڵیبانداوه، له رێگه‌ی وڵاتانی كۆمه‌كبه‌خش به بڕی (1.2) ملیار دۆلار، هاوكاری ئه‌فغانستان بكه‌ن.
واشنتن و بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان، رێكه‌وتنی ده‌وحه‌یان ئیمزا كرد، سه‌ره‌نجام تاڵیبان له (15)ـی ئابی رابردووه‌وه، كۆنتڕۆڵی ته‌واوی ئه‌فغانستانی كرد، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ته‌واوی ئه‌و وڵاته سه‌ربازانی كشانده‌وه.
سه‌رچاوه: ئاژانسه‌كان
ك.ب