نرخی نەوت لە سه‌رووی 75 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

به‌هۆی داکەوتنی نەوتی عەمبارکراوی ئەمه‌ریکا نرخی نه‌وت به‌رزده‌بێته‌وه‌
نرخی نه‌وت به‌رزده‌بێته‌وه‌
نرخی نه‌وت به‌رزده‌بێته‌وه‌

K24 - هه‌ولێر:

دوای ئەوە لە مامەڵەکانی دوێنێ چوارشەممەدا نرخی خاوی برێنت بەرزبووەوە و بۆ سەرووی 76 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراوه‌، لە مامەڵەکانی ئەمڕۆیدا لە دەوروبەری 75 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک مامەڵەی پێودەکرێت.

‌هۆکاری سەرەکی بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی بۆ داکەوتنی نەوتی عەمبارکراوی ئەمه‌ریکا دەگەڕێتەوە، کە بە بڕی 6.4 ملیۆن بەرمیل لە هەفتەی رابردوودا دابەزیوە. لە هەمان کاتدا بەنزینی عەمبارکراویش لە وڵاتەکە بە بڕی 1.9 ملیۆن بەرمیل دابەزیوە.

لەسەر ئاستی مامەڵەکان نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی پێوانەیی لە گرێبەستەکانی داهاتووی بۆ مانگی شرینی دووەم بۆ 75.47 دۆلار بەرزبووەوە.

نرخی بەرمیلێک نەوتی سووکی تێکساسیش لە گرێبەستەکانی داهاتووی بۆ مانگی تشرینی یەکەم بۆ 72.60 دۆلار بەرزبووەوە.

بە گوێرەی راپۆرتێکی ئاژانسی رۆیتەرز، کە پشتی بە داتاکانی ئاژانسی نێودەولەتی وزە بەستووە، تێیدا هاتووە، ئەو بڕە نەوتەی کەنداوی مەکسیک بەهۆی زریانەوە کەم بەرهەمدەهێندرێت، لەلایەن ئۆپێکەوە قەرەبوو کراوەتەوە و زیاتر بەرهەمدەهێندرێت.

 

د.ی