کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەبەر مێگەلە مەڕێک خانووەکەی لە مانچێستەر دەگۆڕێت

خانووە نوێ و کۆنەکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ
خانووە نوێ و کۆنەکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ

کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەبەر مێگەلە مەڕێک خانووەکەی لە شاری مانچێستەر دەگۆڕێت و خانووێکی نوێ دەکڕێت.

رۆژنامەی زە سەنی بەریتانی ئاشکرایکردووە، کریستیانۆ رۆناڵدۆ بەهۆی مێگەلە مەڕێک ئەو خانووەی بەجێهێشتووە کە دوای گەڕانەوەی بۆ ریزەکانی مانچێستەر یونایتد بە شەش ملیۆن پاوەند لە ناوچەی کێشێر لە شاری مانچێستەر کڕیبووی، تەنیا هەفتەیەک بوو تیایدا دەژیا، بەڵام بەگوێرەی سەرچاوەی رۆژنامە بەریتانییەکە دۆن لەبەر دەنگی مەڕەکان بێزار بووە و خەوی لێ زڕاوە بۆیە بڕیاریداوە ئەو خانووە بەجێبهێڵێت.

رۆژنامە بەریتانییەکە ئاشکرایکردووە، کریستیانۆ رۆناڵدۆ خانووێکی دیکەی لە مانچێستەر بە بڕی سێ ملیۆن پاوەند کڕیوە کە خانووەکە پێشتر موڵکی ئاندرۆ کۆڵ بووە و مەلەوانگە و سینەمای تێدایە و کریس لەو خانووە ئاسوودەیە، چونکە وەکو خانووەکەی پێشووی بەیانیان لەگەڵ دەنگی مەڕەکان خەوی لێ تێک ناچێت.

رۆژنامە بەریتانییەکە ئاشکرایکردووە، ئێستا کریستیانۆ و جۆرجینا رۆدریگێزی خۆشەویستی لەگەڵ چوار منداڵەکەی لە خانووە نوێیەکەیان دەژین، کە دۆن ئەم هاوینە لەدوایین ساتەکانی بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان بەرامبەر 12,9 ملیۆن پاوەند لە یۆڤێنتۆسەوە گواسترایەوە ریزەکانی مانچێستەر یونایتد.