وه‌زیری نه‌وتی عێراق گومانه‌كان له‌باره‌ی ره‌وانه‌كردنی به‌نزین بۆ كوردستان ده‌ڕه‌وێنێته‌وه
K24- به‌غدا:
ئیحسان عه‌بدولجه‌بار، وه‌زیری نه‌وتی عێراق له وه‌ڵامی پرسیاری په‌یامنێری كوردستان24ـدا رایگه‌یاند: رێككه‌وتن له نێوان وه‌زاره‌تی نه‌وتی فیدراڵی و وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كراوه، بۆ ره‌وانه‌كردنی یه‌ك ملیۆن لیتر به‌نزینی رۆژانه، ئه‌مه‌ش وه‌ك به‌شێك له پابه‌ندییه‌كانی حكومه‌تی فیدراڵی له به‌رامبه‌ر هه‌رێمی كوردستان و جه‌ختیشی كرده‌وه، ده‌مانه‌وێت رۆژانه سێ ملیۆن و چوارسه‌د هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه هه‌نارده‌ی بازاڕه‌كانی جیهان بكه‌ین.
وه‌زیری نه‌وتی عێراق دووپاتیكرده‌وه، له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی وه‌زاره‌تی نه‌وتی فیدراڵی و به هۆی كه‌می به‌نزین بۆ هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان، رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ كه‌مال ئه‌تروشی، وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان بۆ ناردنی یه‌ك ملیۆن لیتر به‌نزین به شێوه‌ی رۆژانه كراوه، ئه‌مه‌ش وه‌ك به‌شێك له پابه‌ندییه‌كانمان وه‌ك حكومه‌تی فیدراڵی بۆ دابینكردنی سووته‌مه‌نی بۆ رۆڵه‌كانمان له هه‌رێمی كوردستان.
هه‌روه‌ها گوتی: خوازیارین نرخی نه‌وت له سه‌رووی 65 دۆلار بمێنێته‌وه، و چاكبوونه‌وه‌یه‌ك له ئابووری جیهاندا هه‌یه، به‌ڵام ئاسته‌نگ و مه‌ترسیش هه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، رێكخراوی ئۆپێك بۆ تاوتوێكردنی دۆخی بازاڕ كۆده‌بێته‌وه. عێراق ئامانجیه‌تی رۆژانه سێ ملیۆن و چوارسه‌د هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه هه‌نارده بكات. ئۆپێك و هاوپه‌یمانه‌كانی كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، نرخی نه‌وت به تێكڕایی له نزیكه‌ی حه‌فتا دۆلار نزیك ببێته‌وه.
H.B