پیاوێك له ناوه‌ڕاستی شه‌قامێكی قه‌ره‌باڵغ نوێژ ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان گرته ڤیدیۆیه‌ك بڵاوكرایه‌وه، كه پیاوێك له توركیا له ناوه‌ڕاستی شه‌قامێكی قه‌ره‌باڵغ خه‌ریكی نوێژكردنه، پیاوه‌كه هاتووچۆی رێگه‌كه‌ی په‌كخستووه به‌بێ ئه‌وه‌ی ره‌چاوی ده‌وروبه‌ری خۆی بكات.
له گرته ڤدیۆییه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتووه، پیاوێك له‌ناوه‌ڕاستی شه‌قامێكی خێرا، به ئاراسته‌ی پێچه‌وانه‌ی لێخوڕینی ئۆتۆمبێله‌كان خه‌ریكی نوێژكردنه، كڕنووش ده‌بات و ئۆتۆمبێله‌كانیش لێی لاده‌ده‌ن.
ره‌فتاری پیاوه‌كه مشتومڕی درووستكردووه، یه‌كێك له به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان نووسیویه‌تی: هیچ شوێنێك نه‌بوو، ئه‌و رێگه خێرایه نه‌بێت، ئه‌و پیاوه وا بیرده‌كاته‌وه كه ئۆتۆمبێلێك خۆی پێدابكێشێت، ده‌چێته به‌هشته‌وه.
یه‌كێكی دیكه له تویته‌ر ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، "ره‌نگه ئه‌و پیاوه نه‌خۆش بێت، كه‌سێك نییه بیباته نه‌خۆشخانه".
شخص في تركيا يصلي بوسط الطريق العام مما جعل حركة السير تصاب بالشلل
— هيئة المشاهير (@Celebrty_0) September 20, 2021
By : @q1q555
pic.twitter.com/KWCB0D5U5X
د.ی