ئانچیلۆتی: بۆ یاریی داهاتوو پێكهاته‌ی ریال مه‌درید به ته‌واوه‌تی ده‌گۆڕم
ریال مه‌درید پێشه‌نگی لالیگا له گه‌ڕی شه‌شه‌می خوله‌كه له سانتیاگۆ بێرنابیۆ سبه‌ی چوارشه‌ممه له كاتژمێر 11:00ـی شه‌و پێشوازی له ریال مایۆركا ده‌كات و رووبه‌رووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه.
ریال مه‌درید تا ئێسته له لالیگا نه‌دۆڕاوه به كۆكردنه‌وه‌ی 13 خاڵ له پێنج یاریی پێشه‌نگی گرتووه، ریال مایۆركاش به دوو بردنه‌وه و دوو به‌رامبه‌ربوون و دۆڕانێك خاوه‌نی هه‌شت خاڵه.
له‌م یارییه گاریس به‌یل و تۆنی كرووس و دانی سیبایۆس و مارسێلۆ به‌هۆی پێكان دوورخراونه‌ته‌وه و یاریی ناكه‌ن گومان له به‌شداریكردنی فێرلاند مێندیش ده‌كرێت.
ئانچیلۆتی: بۆ ئه‌م یارییه به ته‌واوه‌تی پێكهاته‌كه‌م ده‌گۆڕم
كارلۆ ئانچیلۆتی راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید له پرێس كۆنفرانسێك پێش یارییه‌كه‌ی مایۆركا گوتی: من نازانم به چی شتێك ده‌ڵێن یاریی جوان؟ من به‌رگرییه‌كی باش، یانیش هاوسه‌نگی و هێرشبردن له‌كاتی پێویست به یاریی جوان ده‌بینم ئه‌وه‌ش گرینگه بۆ ئێمه كه بتوانین به‌و شێوه‌یه یاریی بكه‌ین كه سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنین ئه‌وه‌ش له یانه‌كه‌م ده‌بینم.
ئانچیلۆتی ده‌شڵێت: بۆ یارییه‌كه‌ی مایۆركا چه‌ند گۆڕانكارییه‌ك له یارییه‌كان ده‌كه‌ین، ئه‌و یاریزانانه‌ی یاریی رابردوو یارییان كرد ره‌نگه یارییان پێ نه‌كه‌م، ده‌شزانم یه‌ده‌گه‌كان به خوله‌كی یاریكردنیان دڵخۆش نه‌بوون، له‌م یارییه رۆڵی ئه‌وانیش ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش چاوه‌ڕێی دواین راهێنان ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی پێكهاته‌كه یه‌كلایی بكه‌مه‌وه، ئاست به‌رزی ڤینیسیۆس په‌یوه‌ندی به هاتنی هیچ یاریزانێكی دیكه‌وه نییه، من بڕوای ته‌واوم پێیه‌تی و به هاتنی هیچ یاریزانێكیش پێگه‌كه‌ی له‌ده‌ست نادات ئه‌و هێشتا 20 ساڵه و زۆری پێیه پێشكه‌شی بكات.
له مێژوودا ریال مه‌درید و ریال مایۆركا 36یارییان به‌یه‌كه‌وه كردووه، لۆس بلانكۆس له بیست یاریی سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه له 11 یاریش مایۆركا سه‌ركه‌وتووه و پێنج یاریش به به‌رامبه‌ربوون كۆتایی هاتووه.