سووریا داوایەکی بەپەلە لە تورکیا دەکات

"تورکیا هۆکارە بۆ سەرهەڵدانەوەی شەڕی ئیدلب"
‌هێزەکانی تورکیا لەناو خاکی سووریا - ئەرشیف
‌هێزەکانی تورکیا لەناو خاکی سووریا - ئەرشیف

K24 - هەولێر

وەزیری دەرەوەی سووریا داوا لە تورکیا دەکات، هێزەکانی بەپەلە لە وڵاتەکەی بکشێنێتەوە.

فەیسەڵ میقداد، وەزیری دەرەوەی سووریا لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی نۆڤۆستی رووسی ئاماژەی بەوەکردووە، ئێستا کاتی ئەوەیە تورکیا هێزەکانی بەپەلە لە خاکی سووریا بکشێنێتەوە و داواشی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردووە لە کۆنتڕۆڵکردنی تەواوی ناوچەکان هاوکاری دیمەشق بکەن.

وەزیری دەرەوەی سووریا، هۆکاری سەرهەڵدانەوەی شەڕی لە ئیدلب، بۆ بوونی هێزەکانی تورکیا و پشتگیریکردنی لە گرووپە چەکدارەکان گەڕاندووەتەوە.

بەهۆی بوونی شەڕ و ململانێ لەگەڵ پەیەدە و پشتیوانیکردنی هەندێک گرووپی چەکداری، تورکیا هێزەکانی لە چەندین ناوچەی سنووریی رۆژئاوای کوردستان و سووریا جێگیرکردووە.