سه‌ڤدا كاپڵان رۆمانی (دینۆ)ی به‌چاپ گه‌یاند
K24- هه‌ولێر:
سه‌ڤدا كاپلان، خانمه نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسی باكووری كوردستان رۆمانێكی نوێی به‌ناوی (دینۆ) به‌چاپ گه‌یاند، ناوه‌ڕۆكی ئه‌و رۆمانه باس له خۆشه‌ویستی و ناپاكییه‌كانی ژیان ده‌كات.
له‌باره‌ی ئامانجی له نووسینی ئه‌و رۆمانه، ئه‌و خانمه نووسه‌ره تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی: "تا ئێستا نووسه‌رانی ژن له به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بییه‌كانیان به‌باشی ده‌ستیان بۆ پرسه‌كانی خۆشه‌ویستی و ناپاكی نه‌بردووه، بۆیه من وه‌ك ئافره‌تێك ویستم ئه‌و دیواره بڕووخێنم و ئه‌و بابه‌ته باس بكه‌م".
سه‌باره‌ت به ناوه‌ڕۆكی رۆمانه‌كه‌ی، كاپلان گوتی: "له چیرۆكه‌كه‌دا باس له دوو كاره‌كته‌ر ده‌كرێت و هه‌ردوو لایه‌نی خۆشه‌ویستی و ناپاكی ره‌نگیانداوه‌ته‌وه و هه‌وڵمداوه هه‌موو ره‌هه‌نده‌كان له‌و باره‌یه‌وه وێنا بكه‌م. سه‌روسه‌ربرده‌كانی رۆمانه‌كه له ژیانی ئاساییه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه. زۆربه‌ی بیرۆكه‌كان له تێبینیكردن له ژینگه‌ی ده‌ورووبه‌ری خۆمه‌وه بووه و به‌شێكیش له خه‌یاڵی خۆمه‌وه ئاوێته‌مكردوون".
ئه‌و خانمه نووسه‌ره ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له به‌رهه‌مه‌كه‌یدا، هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان پرسه‌كانی خۆشه‌ویستی و ناپاكی و ئاوێته‌بوون به یه‌كتر و كار له‌یه‌كتركردنیان ره‌نگیان داوه‌ته‌وه.
كاپلان گوتی: "ئه‌و رۆمانه‌ی، یه‌كه‌م به‌رهه‌می ئه‌وه كه له چاپخانه‌ی (J&J)ی باكووری كوردستان به‌چاپ گه‌یاندووه، پێشتریش چه‌ند به‌رهه‌مێكی دیكه‌ی له چاپخانه‌ی خانی له شاری دهۆك چاپكراوه".
سه‌ڤدا كاپلان، كه ماوه‌ی نزیكه‌ی 28 ساڵه كاری رۆژنامه‌نووسی ده‌كات، گوتی: "من له بواری میدیایی كاری بێژه‌ری، نووسه‌ری و په‌یامنێریم كردووه و ئێستاش وه‌ك په‌یامنێر له كاری راگه‌یاندن به‌رده‌وامم، هه‌ندێك جار له ناوه‌نده رۆشنبیرییه كوردییه‌كانیش كارم كردووه، كلیپێكی كوردیشم هه‌یه، من كاری نووسه‌ری، رۆشنبیری و رۆژنامه‌وانی به جیاواز له‌یه‌كتر نابینم".
H.B