ئەو ژنەی هاوسەرەکەی کوشت لە سنووری سەیدسادق دانی بە تاوانەکەیدانا

"بەهاوکاری کەسێکی دیکە کوشتویەتی"
وێنەی ئەو کەسەی لەلایەن ژنەکەی کوژراوە
وێنەی ئەو کەسەی لەلایەن ژنەکەی کوژراوە

K24 – هەڵەبجە

پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاند، ئەو ژنەی چەند رۆژی رابردوو لە گوندێکی سنووری سەیدسادق هاوسەرەکەی کوشت دانی بە تاوانەکەداناوە و بە هاوکاری کەسێکی دیکە کوشتویەتی.

بەرزان عوسمان، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە لە راگەیاندراوێکدا ئاشکرای کرد، ئەو ژنەی بەناوی (ب. ح . م) لە 2ی ئەم مانگە هاوسەرەکەی بەناوی (ه.ڕ.م) لە گوندی تاوێر کوشتووە، دانی بە تاوانەکەدا ناوە کە بە هاوکاری کەسێکی دیکە بەناو (ح.خ.ح) بەهۆی کێشەی خێزانی کوشتویانە.

ئاماژە بەوەشکراوە، تەرمی تاوانلێکراو لە گوندی تاوێرە دۆزراوەتەوە و تۆمەتبارەکەی دیکەش کە هاوکار بووە لە کوشتنی دەستگیر کراوە.

پۆلسی پارێزگای هەڵەبجە روونیکردووەتەوە، ئەو دوو هاوسەرە خەڵکی گوندی مۆریاس-ن، ماڵەکەیان لە ناحیەی بەرزنجەیە، بەڵام تاوانەکە لە گوندی تاوێر ئەنجامدراوە و تەرمەکەشیان هەر لەوێ فڕێداوە.

راگەیەندراوی پۆلیسی هەڵەبجە
راگەیەندراوی پۆلیسی هەڵەبجە