کێشە کەوتە نێو ماڵی پاریس سانجێرمان.. مباپێ نێیمار بە خۆپەرست ناو دەبات

نێیمار و مباپێ
نێیمار و مباپێ

کێشە کەوتە ناو ماڵی پاریس سانجێرمان و لەدوایین یاریی یانەکە لە لیگ1 مباپێ لەسەر پاسدان لە نێیمار تووڕە بوو.

کەناڵ پلەسی فەرەنسی گرتەیەکی ڤیدیۆیی کیلیان مباپێی بڵاوکردووەتەوە، تیایدا دوای هاتنە دەرەوەی هێرشبەرە فەرەنسییەکە لە یارییەکە رەخنە لە نێیمار دەگرێت و بە خۆپەرست تۆمەتباریی دەکات، مباپێ دەڵێت 'ئەو خۆپەرستە پاس ناداتە من و تۆپەکە بە من نادات'.

کەناڵە فەرەنسییەکە رایگەیاندووە، نێیمار لە یەکێک لە هێرشەکان لەگەڵ مباپێ بەیەکەوە بوون بەڵام نێیمار پاسی نەدایە مباپێ، لەکاتێکدا دواتر لە هێرشێکی هەمان شێوەدا نێیمار پاسی بە یاریزانێکی دیکەی یانەکەی دا.

پاریس سانجێرمان بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە مۆنپیلیێ بردەوە و لە پێشەنگی خولی فەرەنسی بووە خاوەنی 24 خاڵ.