ئه‌ردۆغان: توركیا ده‌یه‌وێت ئه‌مه‌ریكا له عێراق و سووریا بكشێته‌وه
K24- هه‌ولێر:
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا گوتی: وڵاته‌كه‌ی ده‌یه‌وێت ئه‌مه‌ریكا له عێراق و سووریا بكشێته‌وه، هه‌روه‌ك چۆن به‌ر له ماوه‌یه‌ك له ئه‌فغانستان كشایه‌وه.
ئه‌م لێدوانه‌ی ئه‌ردۆغان له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ تۆڕی میدیایی "سی بی ئێس"ی ئه‌مه‌ریكی هاتووه و له وه‌ڵامی پرسیارێك له‌و باره‌یه‌وه گوتی: "بێگومان ئه‌گه‌ر منیش قسه‌م له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته هه‌بێت، ده‌مه‌وێت ئه‌مه‌ریكا له سووریا و عێراق بكشێته‌وه، به هه‌مان ئه‌و میكانیزمه‌ی كه به‌ر له ماوه‌یه‌ك له ئه‌فغانستان كشایه‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت ئاشتی به‌رقه‌رار بێت له جیهان، ئه‌وا هیچ پێویست به مانه‌وه له‌و ناوچانه‌ی جیهان ناكرێت، ده‌توانین زۆر به‌ساده‌یی ده‌رفه‌تی بڕیاردان له‌سه‌ر چاره‌نووسی خۆیان بۆ گه‌لان و ئیداره‌كانی ئه‌و ناوچانه بهێڵینه‌وه".
له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ش كه ئاخۆ توركیا هیچ نیازێكی بۆ ئه‌وه هه‌یه له ئه‌گه‌ری كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و سووریا شوێنی ئه‌مه‌ریكا له‌و دوو وڵاته بگرێته‌وه؟ ئه‌ردۆغان گوتی: "رێگه‌م بده به روونی و راستگۆیی بڵێم: له هیچ شوێنێك نابین كه نه‌یانه‌وێت لێی بمێنینه‌وه و له هیچ شوێنێكیش نامێنینه‌وه كه پێشوازیمان لێ نه‌كرێت".
H.B