وەزارەتی نەوتی عێراق فرۆش و داهاتی مانگی ئابی بڵاوکردەوە

داهاتی فرۆشی نەوت زیاتر لە 6 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار بووە
كێڵگەی نەوتی - فۆتۆ: AFP
كێڵگەی نەوتی - فۆتۆ: AFP

K24 - هه‌ولێر:

وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماری هەناردە و داهاتی نەوتی بۆ مانگی ئابی رابردوو بڵاوکردەوەة كه‌ بە گوێرەی داتاکان داهاتی فرۆشی نەوت لە مانگی ئابدا زیاتر لە 6 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار بووە.

وەزارەتی نەوتی عێراق بە پشت بەستن بە داتاکانی کۆمپانیای "سۆمۆ" ئاشكررای كرد، کۆی هەناردەی نەوت لە مانگی ئابدا 94 ملیۆن و 660 هەزار و 239 بەرمیل بووە، داهاتەکەشی 6 ملیار و 553 ملیۆن و 762 هەزار دۆلار بووە.

کۆی هەناردە لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق 91 ملیۆن و 655 هەزار و 930 بەرمیل بووە، هەروەها هەناردەی نەوتی کەرکووک لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکییەوە 3 ملیۆن و 4 هەزار و 309 بەرمیل بووە. ناوەندی نرخی هەر بەرمیلێکیش 69.235 دۆلار بووە.

 

د.ی