لۆکەش گران بوو
K24 - هه‌ولێر:
نرخی گرێبەستە داهاتووەکانی لۆکە بۆ بەرزترین ئاستی خۆی لە 10 ساڵی رابردوو بەرزدەبێتەوە، هۆکاری سەرەکی ئەو داکەوتنە بەرچاوەش خراپی کەشوهەوا و بەربەستەکانی گواستنەوەیە، ئەوەش وایکردووە تێچووی بەرهەمهێنانی جلوبەرگ لەسەرتاسەری جیهان بەرزبێتەوە.
نرخی گرێبەستەکانی داهاتووی لۆکە بۆ مانگی کانوونی یەکەمی 2021 لە بۆرسەی نیویۆرک بە رێژەی سەدا 1.4 بۆ 1.0138 بۆ رەتڵێک بەرزبووەوە، هەروەها ئەو کاڵایە لە میانی مامەڵەکانیدا بۆ ئاستی 1.0155 دۆلار بۆ رەتڵێک بەرزبوونەوەی تۆمارکرد، کە بەرزترین ئاستییەتی لە دوای مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی 2011ـەوە.
بەرزبوونەوەی نرخی لۆکە بۆ سەرهەڵدانی قەیران لە هەندێک وڵاتە ئابوورییە گەورەکان دەگەڕێتەوە، وەک ژێرئاوکەوتنی چەندین کێڵگە بەهۆی لافاوەکان لە ئەمه‌ریکا و زیانگەیاندنی کرم لە هەندێک کێڵگەی هیندستان.
هاوکات بەهۆی ناکۆکی جیۆسیاسی و بەرپەرچدانەوەی نێودەوڵەتی لە دژی پێشێلکردنی مافی کرێکاران لە چین، بە تایبەت لە ناوچەی "چینگ یانگ" ده‌گه‌ڕێته‌وه، کە ئەمه‌ریکا هاوردەکردنی قەدەغەکردووە، وایکردووە نرخی گواستنەوە لە زۆربەی ناوچەکان بەرزبێتەوە و کێشەی بۆ دروست بێت.
له‌سه‌ر ئاستی جیهان 10 وڵاتی گه‌وره به‌رهه‌مهێنه‌ری لۆكه ئه‌مانه‌ن: هنیدستان، چین، ئه‌مه‌ریكا، پاكستان، به‌رازیل، ئۆزبه‌كستان، ئوسترالیا، توركیا، ئه‌رجه‌نتین و یۆنان.