ئه‌مه‌ریكا: به‌رپرسێكی قاعیده له سووریا كراوه‌ته ئامانج

K24 – هه‌ولێر:
سوپای ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، رۆژی 20ی ئه‌یلوولی رابردوو، له ناوچه‌ی ئیدلبی باكووری خۆرئاوای سووریا، به‌رپرسێكی قاعیده به ناوی سالم ئه‌بو ئه‌حمه‌د كراوه‌ته ئامانج و كوژراوه.
گوته‌بێژی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، رائید جون ریگسبی له لێدوانێكدا بۆ سایتی میلیتاری تایمز، گوتی: سالم ئه‌بو ئه‌حمه‌د، به‌رپرسی پلان و پاره‌داركردنی گرووپه‌كانی قاعیده بووه.
گوتیشی: تا ئێستا نازانین چه‌ند مه‌ده‌نی به هۆی ئه‌و هێرشه‌ی ئه‌مه‌ریكاوه گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌ڵام سالم ئه‌بو ئه‌حمه‌د كوژراوه.
پێشتر جۆن كێربی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاندبوو، رۆژی 20ی ئه‌یلوولی رابردوو، له باكووری خۆرئاوای سووریا به‌رپرسێكی قاعیده كراوه‌ته ئامانج و كوژراوه.