تاڵیبان هێزێكی خۆكوژ ره‌وانه سنووره‌كانی ئه‌فغانستان ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
به‌رپرسانی ئه‌فغانی رایانگه‌یاند، بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان یه‌كه‌یه‌كی چه‌كداریی خۆكوژ كه له 500 هێرشبه‌ر پێكهاتووه، ره‌وانه‌ی سه‌ر سنووره‌كانی ئه‌فغانستان ده‌كات، به‌تایبه‌ت له سنووری ویلایه‌تی به‌دخشانی هاوسنوور له‌گه‌ڵ چین و تاجیكستان.
نه‌سار ئه‌حمه‌د ئه‌حمه‌دی، جێگری حاكمی ویلایه‌تی به‌دخشان به میدیاكانی راگه‌یاند، تاڵیبان یه‌كه‌یه‌كی تایبه‌تی له هێرشبه‌رانی خۆكوژ ئاماده‌كردووه و به‌منزیكانه له سنوور بڵاویانده‌كاته‌وه، به‌تایبه‌ت له سنووره‌كانی هه‌رێمی به‌دخشان.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌و یه‌كه چه‌كدارییه هه‌ڵگری ناوی "سوپای مه‌نسور"ـه و هه‌مان ئه‌و گرووپه‌یه، كه له رابردوودا هێرشه خۆكوژییه‌كانیان له ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی هێزه ئه‌منییه‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی پێشووی ئه‌فغانستان له‌كاتی بوونی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌و ناوچانه ئه‌نجامیان ده‌دان.
دووپاتیشیكرده‌وه، "ئه‌گه‌ر ئه‌و هێزه نه‌بوایه، شكستپێهێنانی ئه‌مه‌ریكا كارێكی ئه‌سته‌م ده‌بوو. ئه‌وانه هه‌موویان چه‌كداری چاونه‌ترسن و كه‌مه‌ربه‌ندی مینڕێژكراویان ده‌به‌ست و بنكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌فغانستانیان ده‌ته‌قانده‌وه. ئه‌مانه كه‌سانێكن به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌ست به ترس ناكه‌ن".
جێگری حاكمی ویلایه‌تی به‌دخشان گوتیشی: هه‌فته‌یه‌ك به‌ر له كۆنترۆڵكردنی كابولی پایته‌ختی ئه‌فغانستان له مانگی ئاب/ ئۆگستسی ئه‌مساڵ، تاڵیبان 500 هێرشبه‌ری خۆكوژی بۆ كرده تایبه‌ته‌كانی سه‌ربازی ده‌ستنیشان كردووه و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له‌گه‌ڵ به‌شداریكردنیان له ته‌قاندنه‌وه‌ی بنكه سه‌ربازییه‌كان، هه‌مان ئه‌و یه‌كه چه‌كدارییه خۆكوژه هاوكاربوو له كۆنترۆڵكردنی ویلایه‌تی په‌نجشیر.
گوتیشی: ئه‌و یه‌كه چه‌كدارییه به ته‌واوی ئۆتۆمبیل و ئامێری سه‌ربازییه‌وه ئاماده‌كراوه و ئیمتیازی زیاتریان له هێزه‌كانی دیكه‌ی تاڵیبان هه‌یه.
سه‌رچاوه: میدیاكان
H.B