رێککەوتنی ئۆپێک پڵەس نرخی نەوت بۆ سەرووی 81 دۆلار بەرزدەکاتەوە

ئۆپێک پڵەس لەسەر پلانی خۆیان بەردەوام دەبن و رۆژانە 400 هەزار بەرمیل نەوتی زیاتر دەخەنە بازاڕەوە
نرخی نه‌وت به‌رزبووه‌وه‌
نرخی نه‌وت به‌رزبووه‌وه‌

K24 - هه‌ولێر:

نرخی نەوت لە ئێوارەی دوێنێ دووشەممەوە بە هێزەوە لە بەرزبوونەوەیە، هۆکاری ئەو بەرزبوونەوەیەش بۆ راگەیەندراوی ئۆپێک پڵەس دەگەڕێتەوە، کە رایانگەیاند، لەسەر پلانی خۆیان بەردەوام دەبن و رۆژانە 400 هەزار بەرمیل نەوتی زیاتر دەخەنە بازاڕەوە. لە کاتێکدا هەندێک پێشبینی هەبوو بەوەی 800 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە زیاد دەکەن.

نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنتی پێوانەیی لە گرێبەستەکانی داهاتووی بۆ مانگی کانوونی یەکەم بۆ 81.40 دۆلار بەرزبووەوە.

نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێکساسیش لە گرێبەستەکانی داهاتووی بۆ مانگی تشرینی دووەم بۆ 77.66 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بەرزبووەوە.

سەرەڕای گوشارە زۆرەکان بۆ سەر رێکخراوی ئۆپێک بۆ ئەوەی ئاستی بەرهەمهێنان بەرزبکاتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا ئۆپێک پڵەس ترسی لە دەرهاویشتەکانی شەپۆڵی چوارەمی کۆرۆنا هەیە.

 

د.ی