چەند سەرۆک عەشیرەتێکی موسڵ بەیعەت بۆ داعش نوێ دەکەنەوە
K24 – هه‌ولێر
لەوێنەکەدا ژمارەیەک سەرۆک خێڵ و عەشیرەتی عەرەبی ناوچەکانی موسڵ دەردەکەون،کە بەیعەت بۆ داعش نوێ دەکەنەوە و دەستیان لەسەر یەک داناوە و لە ڕێگەی ئەمیرێکی داعش کە سەر بە عەشیرەتی حەدیدییە هاوکاری و لایەنگیری خۆیان بۆ داعش دووپات دەکەنەوە
له‌كاتی داگیركردنی موسڵ و به‌شێك له‌ناچه‌كانی دیكه‌ی عێراق، به‌رده‌وام داعش به زۆر به‌یعه‌تی له سه‌رۆك خێل و عه‌شیره‌ته‌كانی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی وه‌رده‌گرێت و به زۆر گه‌نجه‌كانیان ده‌باته ناو ڕیزی چه‌كداره‌كانیه‌وه،هه‌ر چه‌نده چه‌ندین جار ناڕه‌زایی و پێكدادانیش له نێوان عه‌شیره‌ته‌كان و داعش له هه‌ندێك ناوچه له‌سه‌ر ئه‌و به زۆره‌ملێ بردنه‌ی گه‌نجه‌كانیان دروست بووه، به‌ڵام له چه‌ند ناوچه‌یه‌كیش به‌شێك له عه‌شیره‌ته‌كان به‌رله‌وه‌ی داعش بگاته ناوچه‌كانیان له ڕێگه‌ی گه‌نجه‌كانیانه‌وه كه چه‌كدار بوون هه‌ندێك ناوچه‌یان داگیركردووه و ده‌ستیان هه‌بووه له كوشتن و ده‌ركردنی خه‌ڵكی ناوچه‌كه، به‌تایبه‌تی ئه‌و ناوچه كوردییانه‌ی داعش داگیریكردن.
ئه‌م هه‌وڵانه‌ی داعش له‌كاتێكدایه ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنی موسڵ ڕۆژ بە ڕۆژ نزیک دەبێتەوە و لەمەیدانی شەڕدا داعش بەردەوام بەشێک لەناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی لەدەست دەدات.
لە مانگی حوزەیرانی ساڵی 2014 وە داعش موسڵ و ناوچەکانی دەوروبەری داگیرکردووە و چەندین کردەوەی کوشتن و تۆقاندنی لەو پارێزگایەدا ئەنجامداوە.