35 كه‌سی دیكه له عێراق به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای له سه‌رانسه‌ری وڵات به‌پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه راگه‌یاند.
به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا (1766) كه‌سی دیكه له ته‌واوی پارێزگاكانی عێراق توشی كۆرۆنا بوونه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق راشیگه‌یاند، (3245) تووشبوو به كۆرۆنا له سه‌رانسه‌ری عێراق چاكبوونه‌ته‌وه، (35) تووشبووش به‌هۆی كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌و په‌تایه گیانیان له‌ده‌ستدا.
راشیگه‌یاند، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هه‌ردوو ژه‌می ڤاكسینیان وه‌رگرتووه له عێراق گه‌یشته (78415) كه‌س.