ده‌وامی قوتابخانه‌كان له عێراق به چوار رۆژ له هه‌فته‌یه‌كدا ده‌ستپێ ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عیراق بڕیاریدا، ده‌وامی ناوه‌نده‌كانی خویندنی سه‌ر به وه‌زاره‌ته‌كه‌یان بۆ ساڵی نوێی خوێندن ده‌ستپێبكاته‌وه و هه‌فتانه قوتابیان ته‌نها چوار رۆژ ده‌وام بكه‌ن.
ده‌سته‌ی را له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق بڕیاریدا، یه‌كه‌م رۆژی مانگی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2021 ده‌رگای قوتابخانه‌كان بۆ ساڵی نوێی خوێندن بكرێنه‌وه و ده‌وامی قوتابیان له ناوه‌نده‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌ته‌كه‌یان هه‌فتانه ته‌نها چوار رۆژ بێت و پشووی رۆژی شه‌ممه‌ش هه‌ڵپه‌سێردرێت.
داواشی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فێركردنی گشتی، ئه‌هلی، بیانی، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌یی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی گشتی په‌روه‌رده‌ی پارێزگاكان كرد، ئاماده‌كاری بۆ ده‌ستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندن له كاتی دیاریكراودا بكه‌ن.
H.B