چه‌ند هه‌سارۆكه‌یه‌ك بۆ وێرانكردن روو له زه‌وی ده‌كه‌ن
K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
به‌ر له كۆتایی (تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ری 2021) كۆمه‌ڵێك هه‌سارۆكه روو له زه‌وی ده‌كه‌ن، كه گه‌وره‌ترینیان تیره‌كه‌ی 1246 پێ به نزیكی (380 مه‌تره)، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ناسا، رۆژی (16ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2021) كه‌شتی ئاسمانی "لوسی" نارده ده‌ره‌وه‌ی گۆی زه‌وی تا چاودێری ئه‌و هه‌شت هه‌سارۆكه‌یه بكه‌ن.
به‌پێی راپۆرتێكی سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه له ته‌نه‌كانی نزیك زه‌وی سه‌ر به ئاژانسی "ناسا"، یه‌كه‌م هه‌سارۆكه‌یان رۆژی (15ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2021) به زه‌ویدا تێپه‌ڕیوه، كه تیره‌كه‌ی 525 پێ (160 مه‌تر)ه، هه‌روه‌ها راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی "ی‌و ئێس توده‌ی" ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه، كه پێده‌چێت حه‌وت هه‌سارۆكه‌كه‌ی دیكه له (20 تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2021)ه‌وه تا كۆتایی (تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ری 2021)، نزیك ببنه‌وه له گۆی زه‌وی، كه گه‌وره‌ترینیان ناوی "UE2014"ـه‌و تیره‌كه‌ی 1246 پێ (380 مه‌تره).
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌ی "نیویۆرك تایمز" له راپۆرتێكدا ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو، كه هه‌سارۆكه‌ی 1996 VB3، سبه‌ی (20ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2021) له دووری 2.1 ملیۆن مایل (3 ملیۆن و 380 هه‌زار كیلۆمه‌تر)ـه‌وه تێپه‌ڕده‌بێت.
به‌پێی راپۆرتێكی هه‌ریه‌ك له "سی ئێن ئێن" و رۆژنامه‌ی "نیویۆرك تایمز" رۆژی (16ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2021)، "ناسا" كه‌شتییه‌كی ئاسمانی به‌ناوی "لوسی" نارده بۆشایی ئاسمان و له‌سه‌ر خولگه‌یه‌كی هه‌ساره‌ی موشته‌ری جێگیریكردووه بۆ چاودێریكردنی ئه‌و 8 هه‌سارۆكه‌یه، كه 6 یان له‌سه‌ر گۆی زه‌وی ترسن و له‌هه‌ر ئه‌گه‌رێكدا رووبكه‌نه گۆی زه‌وی و خولگه‌ی گۆی زه‌وی تێپه‌ڕێنن؛ كاره‌ساتێكی سروشتی رووده‌دات. زانایانیش پێیانوایه كه هیچ یه‌كێك له‌و هه‌سارۆكانه به ته‌له‌سكۆب نه‌بێت نابینرێن.
زانایان هه‌میشه له دڵه‌ڕاوكێدان، كه رووداوێكی هاوشێوه‌ی زاركی گركانی تشیكلسولوب دووباره بێته‌وه، كه بریتی بوو له پێداكێشانێكی گه‌وره‌ی هه‌سارۆكه‌ی تشیكلسولوب (تیره‌كه‌ی 180 كیلۆمه‌تر بووه) به نیوه‌دورگه‌ی یۆكاتان له مه‌كسیك، كه له ئه‌نجامدا كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ی خوڵقاند، ئه‌ویش كۆتاییهێنان به 80% جۆری ئاژه‌ڵ و باڵنده له‌نێویاندا دایناسۆره‌كان.
رۆژنامه‌ی "نیویۆرك تایمز" نووسیویه‌تی: زانایان هه‌میشه ترسیان هه‌یه له پێداكێشانی دیكه‌ی هه‌سارۆكه‌كان به زه‌ویدا، هه‌ر چه‌نده 66 ملیۆن ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ئاستی ته‌كنۆلۆژیا وه‌ك ئێستا نه‌بووه بۆ ئاشكراكردنی هه‌ر ته‌نێكی نامۆ، كه به‌ره‌و رووی زه‌وی بێت، به‌پێی زانایان ئێستا (ناسا) هه‌میشه له چاودێریكردندایه بۆ هه‌ر ته‌نێكی نامۆ روو بكاته گۆی زه‌وی.
به‌پێی راپۆرته‌كه‌ی "ی‌و ئێس توده‌ی"، ئه‌گه‌ر تیره‌ی هه‌ر هه‌سارۆكه‌یه‌ك له 140 مه‌تر زیاتر بێت و نزیك بێته‌وه له خولگه‌ی گۆی زه‌وی له دووری 4 ملیۆن و 650 هه‌زار مایل (6 ملیۆن و 480 هه‌زار كیلۆمه‌تر) ئه‌وكاته به (PHO) ئه‌ژمار ده‌كرێت، (PHO) واته (potentially hazardous object) واته ده‌شێت ته‌نێكی ترسناك بێت.