لە حاجیاوا کەسێک لە سرەی نان تەقەی لە نانەوا کرد

نانەوا بریندارە
شوێنی رووداوەكە
شوێنی رووداوەكە

K24 - رانیە

لە شارەدێی حاجیاوای سنووری رانیە، کەسێک لە سرەی نان تەقەی له (نانەوا) وەستای نانەواخانەکە کردووە و برینداری کردووە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە یەکێک لە نانەواخانەکانی حاجیاوا کەسێک لە سرەی نان تەقە لە نانەواکە دەکات و بە برینداری گەیەندراوەتە نەخۆشخانە.

ئەو نانەوایەی بریندار کراوە، ناوی (بەهرۆز عوسمان محەمەد)ـە، خێزاندارە و تەمەنی 28 ساڵە و چەند ساڵێکە پیشەی نانەوایی دەکات.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە کوردستان24ی گوت، ئەو کەسەی تەقەی لە نانەواکە کردووە، کوڕی کەسایەتییەکی دیاری ناوچەکەیە.

سەرچاوەیەک لە هێزە ئەمنییەکانی دەڤەری راپەڕین بە پەیامنێری کوردستان24ی راگەیاند، تەقەکەرەکە دەستگیرکراوە و دۆسیەکەی رەوانەی دادگا دەکرێت.

شوێنی رووداوەکە
شوێنی رووداوەکە
شوێنی رووداوەكە
شوێنی رووداوەكە