"لە بودجەی 2022ی عێراق نرخی بەرمیلێک نەوت بە 60 دۆلار دیاردەکرێت"

پێشبینی دەکرێت نرخی بەرمیلێک نەوت بۆ 100 دۆلار بەرزبێتەوە
کێڵگەیەکی نەوتی لە ناسریە - فۆتۆ: AFP
کێڵگەیەکی نەوتی لە ناسریە - فۆتۆ: AFP

K24 - هەولێر

وەزیری نەوتی عێراق رایدەگەیەنێت، نرخی بەرمیلێک نەوت لە پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی داهاتووی عێراق بە 60 دۆلار جێبەجێدەکرێت.

بە گوێرەی هەواڵێکی پێگەی وەزارەتی نەوتی عێراق، ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوت رایگەیاندووە، بۆ پڕۆژە یاسای بودجەی 2022 نرخی خەملێندراوی نەوت بە 60 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک دیاردەکرێت.

وەزیری نەوت ئاماژەی بەوەداوە، پێشبینی دەکەن، نرخی بەرمیلێک نەوت بۆ 100 دۆلار بەرزبێتەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە، مەزهەر محەمەد ساڵح راوێژکاری سەرۆکایەتی وەزیرانی عێراق پێشتر رایگەیاندبوو، نرخی خەملێندراوی نەوت لە پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی داهاتوو بە 50 دۆلار دیاری دەکەن.