عێراق... هه‌وڵێكی هێرشكردنه سه‌ر هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان پووچه‌ڵكرایه‌وه

K24 – هەولێر:
ئاژانسی هه‌واڵگری عێراقی بڵاویكرده‌وه، هه‌وڵێكی هێرشكردنه سه‌ر كاروانێكی سوپای هاوپه‌یمانان له پارێزگای بابل له باشووری عێراق، پووچه‌ڵكرایه‌وه.
هه‌واڵگری عێراق رایگه‌یاند، له پارێزگای بابلی باشوور، دوای چاودێری مه‌یدانی چڕ و هه‌وڵی ده‌زگای هه‌واڵگری و لێكۆڵینه‌وه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق، هه‌وڵێكی هێرشكردنه سه‌ر كاروانێكی سوپای هاوپه‌یمانان پووچه‌ڵكرایه‌وه.
روونیكرده‌وه، 3 بۆمبی چێنراو، به مه‌به‌ستی ته‌قاندنه‌وه‌ی به كاروانێكی پاڵپشتی سوپای هاوپه‌یمانان له سه‌ر رێگای خێرای پردی (سفر و پردی 13) له پارێزگای بابل پووچه‌ڵكرانه‌وه.
جه‌ختیكرده‌وه، هه‌ر سێ بۆمبه‌كه‌ش له لایه‌ن پسپۆڕی ته‌قه‌مه‌نییه‌كانه‌وه له شوێنی تایبه‌ت ته‌قێنرانه‌وه.