له‌مه‌ودوا پێشمه‌رگه‌ به‌م شێوه‌ مووچه‌كانیان وه‌رده‌گرن

"بە ئەنجام گەیشتنی قۆناغێکی نوێی پرۆژەی چاکسازی راگەیەندرا"
پێشمه‌رگه‌ی كوردستان
پێشمه‌رگه‌ی كوردستان

K24- هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، لە ئەنجامی هەوڵەکانی وەزارەتی پێشمەرگە، بۆ بەجێ گەیاندنی پرۆسەی چاکسازی لە وەزارەت، وەرگرتنی مووچە بە شێوازی چەکی بانکی ده‌بێت.

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ رایگه‌یاند، لە لایەن لیوای یەکی پیادەی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە، قۆناغێکی تری پرۆسەی چاکسازی کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە.

راشیگه‌یاند، بەئامادەبوونی کۆڵۆنێڵ پاوڵ ڤۆس راوێژکاری سەربازی وڵاتی هۆڵەندا و تیمی بە ئەلیکترۆنی کردنی مووچەی پێشمەرگە، بەڕێوەبەری گشتی ژمێریاری سەربازی، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکیان کرد.

ئاماژه‌یپێكرد، لە کۆبونەوەكه‌دا، بە ئەنجام گەیشتنی قۆناغێکی نوێی پرۆژەی چاکسازی راگەیەندرا، لەم مانگەوە لیوای یەکی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە، مووچەکانیان بە شێوازی چەکی بانکی وەردەگرن، لەداهاتووشدا لیواکانی دیکەی وەزارەت بە هەمان شێوازی مووچەکانیان وەردەگرن.

بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژمێریاری سەربازی و بە پاڵپشتی راوێژکارانی سەربازی هێزەکانی هاوپەیمانان  پڕۆژەی بە ئەلیکترۆنی کردنی مووچە بەرێوەدەبەن.

لایه‌نێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ / هه‌ولێر
لایه‌نێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ / هه‌ولێر