لهسهر فهرمانی سهرۆكی حكومهت كێشهی پڕۆژهیهكی نیشتهجێبوون له ههولێر چارهسهر كرا
K24- ههولێر:
بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حكومهتی هەرێمی کوردستان، کێشەی زۆربەی پڕۆژە تەواونەکراوەکانی نیشتەجێبوون چارەسەرکران، هەوڵیش هەیە سەرجەم پڕۆژەکان بکەونەوەکار و مافی هاووڵاتیان بدرێتەوە.
پڕۆژەی لایف تاوەرز کە پێشر ناوی مەم و زین بوو و ماوەی 10 ساڵ بوو کارکردن تێیدا وەستابوو، یەکێك بوو لەو پڕۆژانەی کە وەبەرهێنەرەکەی بۆی تەواونەکرا و بە نیوەچڵی جێیهێشت، لەو ماوەیەدا سێ وەبەرهێنەر وەریانگرت و نەیانتوانی تەواوی بکەن، بەڵام دوای رادەستکردنی پڕۆژەکە بە وەبەرهێنەرێکی نوێ، توانرا لە ماوەی ساڵ و نیوێکدا قۆناغی یەکەمی پڕۆژەکە تەواوبکرێت و كێشهی 350 خێزان چارهسهر بكرێت، بڕیاریشە لە قۆناغی دووەم 450 یەکەی دیکە رادەستی خاوەنەکانیان بکرێن.
لە سەرەتای دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەم، دەستەی وەبەرهێنان ئاداگاری ئەو وەبەرهێنەرانەی کردەوە، کە پێویستە پڕۆژەکانیان لەکاتی خۆیاندا تەواو بکەن، لە ئەگەری کەمتەرخەمیدا مۆڵەتیان لیوەردەگیرێتەوە و رادەستی وەبەرهێنەرێکی دیکە دەکرێت، سهرۆ دزهیی، سهرۆكی یهكێتی بهڵێندهرانی كوردستان لهو بارهیهوه گوتی: دەستەی وەبەرهێنان سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشەی ئەو پڕۆژانەیە، کە تەواونەکراون، چەند وەبەرهێنەرێکیش ئامادەن پڕۆژەکان وەربگرن.
لە رێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی دكتۆر محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان و ئومێد خوشناو، پارێزگاری هەولێر و چەندین بەرپرسی دیکەی حکومی و كهرتی تایبهت، قۆناغی یەکەمی پڕۆژەکە کرایەوە و کێشەی 350 خیزانیش چارەسەکرا.
هەشت پڕۆژەی نیشتەجێبوونیش کە ژمارەیان دەگاتە 10 هەزار یەکە و کارکردن تێیاندا وەستابوو، وەبەرهێنەرەکانیان بەهەر هۆکارێك بێت بۆیان تەواونەکراون، هاووڵاتیان چاوەڕێی وەگرتنەوەی مافەکانیان دەکەن. لەکابینەی نۆیەم دەستەی وەبەرهێنان کێشەی سێ لەو پڕۆژانەی چارەسەرکردووە و هەوڵەکانیش بۆ چارەسەرکردنی كێشهی سەرجەم ئەو پڕۆژانەی بەنیوەچڵی ماونەتەوە، بەردەوامن.
H.B