سه‌رۆك وه‌زیرانی سودان رفێنرا

K24 - هه‌ولێر:
ژمارەیەك بەرپرسی حکومی سودان لەلایەن هێزێکی سەربازییەوە دەستگیرکران، هێزێکی ئەمنی زۆر بە خەرتومی پایتەختدا بڵاوبوونەتەوە و رێگەی هاتن و چوون بۆ شارەکە قەدەخەکراوە و باس لە کودەتای سەربازی دەکرێت، كه‌ناڵی عه‌ره‌بیه‌ش بڵاویكرده‌وه، كه سه‌رۆك وه‌زیرانی سودان رفێنراوه.
ئاژانسی ئەسیۆشییەتد پرێس بڵاویکردەوە، چەند گەورە بەرپرسێکی سودان، کە ژمارەیەکیان لە حکومەتەکەی "عەبدوڵا حەمدۆک" وەزیرن، لەلایەن هێزێکی سەربازییەوە دەستگیرکران و باسیش لە هەوڵی کودەتای سەربازی دەكرێت، بەڵام تا ئێستا هیچ راگەیەنراوێکی فەرمی لەلایەن حکومەتەوە دەرنەچووە.
هه‌رچه‌نده كه‌ناڵی "عه‌ره‌بیه" باس له رفاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی سودان ده‌كات، به‌ڵام سه‌رچاوه میدیاییه‌كانی دیكه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، كه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (25ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2021) حه‌مدۆك له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له‌لایه‌ن هێزێكی نه‌ناسراوه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه، له ده‌وروبه‌ری ماڵه‌كه‌شیدا هێز جێگیركراون.
لەلایەکی دیکەوە، هێزێکی ئەمنی زۆر بە خەرتومی پایتەختدا بڵاوبوونەتەوە و رێگەی هاتن و چوون بۆ شارەکە قەدەخەکراوە، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هێڵی ئینته‌رنێت و خزمه‌تگوزارییه‌كانی ته‌له‌فۆن و مۆبایل راگیراون، ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، كه فڕۆكه‌خانه‌ی خرتوم داخراوه.
هاوکات کۆمەڵەی پیشەوەرانی سودانی لە بانگەواێکدا داوای لەخەڵک کردووە، بڕژێنە سەر شەقامەکان و رێگری لە کودەتای سەربازی بکەن.