"تاقانه‌كه‌ی ئه‌نفال" ژه‌هرخوارد كرا
K24 - هه‌ولێر:
ته‌یمووری ئه‌نفال، كه به تاقانه‌ی ئه‌نفال ناسراوه، رایده‌گه‌یه‌نێت، ژه‌هرخوارد كراوه و له پشكنینه پزیشكییه‌كانیش ئه‌وه پشتڕاستكراوه‌ته‌وه كه ژه‌هری خواردووه.
ته‌یمووری ئه‌نفال، له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه: "بەداخەوە بە ئامانج کراوین و سەردانی دکتۆرم کرد لە خەستەخانەی ئیمیرجنسی و پشکنینی ژەهریان بۆ ئەنجامدام، دەرکەوت پشکنینەکەم پۆزەتیڤە و ژەهرخوارد کراوم".
ته‌یموور ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، به‌هۆی كاریگه‌ریی ژه‌هره‌كه‌وه ژماره‌یه‌ك ددانی شكاون و نووسیویه‌تی: "زۆربەی ددانەکانم شکاون هەتاکو ئێستا ئەسەری ئەو ژەهرە بەجەستمەوە دیارە و وەزعم باش نییە، رۆژ لە دوای رۆژ خراپتر دەبم".
ئه‌وه له كاتێكدایه، كه پێشتر راپۆرته میدیاییه‌كان ئاماژه‌یان به ژه‌هرخواردنكردنی ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی باڵای سیاسی سلێمانی كردووه، ئێستاش هه‌ندێكیان بۆ چاره‌سه‌ری و پشكنینی پزیشكی له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتن.