كۆرۆنا له‌ عێراق.. ژماره‌ی مردن به‌ په‌تاكه‌ 23 هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند‌

زۆرترین ژماره‌ی مردنی ئه‌مڕۆ له‌ سلێمانی تۆماركرا
دۆخی ته‌ندروستی له‌ عێراق
دۆخی ته‌ندروستی له‌ عێراق

K24- هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای له‌سه‌رانسه‌ری وڵات به‌ پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌ راگه‌یاند و به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه‌، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنینی پزیشكی بۆ 20 هه‌زار و 611 كه‌س ئه‌نجامدراوه‌.

وه‌ك له‌ ئاماره‌كه‌دا هاتووه‌، له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا تووشبوونی هه‌زار و 537 كه‌سی دیكه‌ به‌ په‌تاكه‌ پشتڕاست كرایه‌وه‌ و زۆرترین ژماره‌ی تووشبوونی ئه‌مڕۆش له شاری هه‌ولێر تۆماركرا، كه‌ بریتییه‌ له 433 حاڵه‌ت.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 31 كه‌س به‌هۆی په‌تاكه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه و شاری سلێمانی به‌ مردنی 11 كه‌س له‌ ریزبه‌ندی پێشه‌وه‌ی پارێزگاكانی دیكه‌یه‌ و 2 هه‌زار و 409 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌ش له‌په‌تاكه‌ راگه‌یه‌ندرا‌.

تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له‌سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی په‌تاكه‌ بوونه، ژماره‌یان گه‌یشته‌ 2 ملیۆن و 49 هه‌زار و 240 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 23 هه‌زار و 24 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه، ملیۆنێك و 991 هه‌زار و 575 كه‌سیش به‌ رێژه‌ی 97.2% به‌ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و 34 هه‌زار و 641 كه‌سیش له نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان، له‌و ژماره‌یه‌ش 215 كه‌س به‌هۆی ناجێگیری دۆخی ته‌ندروستییان له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش دراوه‌، تا ئێستا 5 ملیۆن و 679 هه‌زار و 119 كه‌س له‌ سه‌رانسه‌ری عێراق ڤاكسینی كۆرۆنایان وه‌رگرتووه.

H.B